2011-07-30

یاهو-مه‌كتوب سایتێكی تایبه‌ت به‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كاته‌وه‌





پێگه‌ی "یاهو-مه‌كتوب" له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت سایتێكی تایبه‌تی به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان دامه‌زراند كه‌ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری و هه‌واڵ و زانیاری ئیسلامی و كات به‌سه‌ربردن بۆ به‌كارهێنه‌ران له‌خۆده‌گرێت.


سایته‌كه‌ چه‌ندین بابه‌تی پێگه‌ی (یاهو-مه‌كتوب) و ئیمساكیه‌ی ڕه‌مه‌زان و كاته‌كانی نوێژ له‌ شار و ولاَته‌ جیاوازه‌كان و چێشتخانه‌ی ڕه‌مه‌زان و پێشبڕكێی ڕه‌مه‌زان له‌خۆده‌گرێت.


له‌باره‌یه‌وه‌ جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای یاهو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌حمه‌د ناسف ڕایگه‌یاند كۆمپانیاكه‌یان وه‌كو كۆمپانیایه‌كی پێشڕه‌و له‌ ڕاگه‌یاندنی دیجیتاڵی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سایته‌كانی دیكه‌ی یاهو هه‌ڵیده‌بژێرن و له‌ سایتی مه‌كتوب-ڕه‌مه‌زان دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.


وتیشی:"مانگی ڕه‌مه‌زان كاتی به‌ندایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌ له‌گه‌ڵ خزمان و هاوڕێ یاندا و له‌م مانگه‌دا چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی گرنگ به‌سه‌ر شێوازی ژیانی خه‌ڵكدا دێـت و شتێكی ئاساییه‌ تۆڕی ئینته‌رنێت سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێـت بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌یه‌".


هه‌روه‌ها پێگه‌گه‌ ڕێبه‌رێكی گشتگیر سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی ڕه‌مه‌زان و زنجیره‌ دراماكانی هه‌موو كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان و خزمه‌تگوزاری كورته‌نامه‌ی خۆڕایی له‌خۆده‌گرێت.


سایته‌نوێیه‌كه‌ پێشبڕكێیه‌كی ڕه‌مه‌زانی له‌خۆده‌گرێـت بۆ هاندانی به‌كارهێنه‌ران كه‌ به‌ ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌مه‌زان به‌شێوه‌ی تێكست و وێنه‌ و ڤیدیۆ به‌شداری بكه‌ن.


بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتووان پشتده‌به‌سترێت به‌ ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر و سه‌ركه‌وتووان ئامێرێكی (ئای پاد) یان پێشكه‌ش ده‌كرێت.




س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق