ئێران هه‌وڵه‌کانی زیاتر ده‌کات بۆ سانسۆر خستنه سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌نته‌رنێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی سیته‌می فلته‌رکردن که له‌ڕێگه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌یه‌كی جمهوری ئیسلامی كه توانای کۆنترۆڵکردنی هه‌زاران وێب سایتی ده‌بێت.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ش دوای ئه‌وه دێن که ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند بۆ دامه‌زراندنی خزمه‌تگوزاری نوی که له ڕێگه‌یه‌وه ئاسانکاری ده‌کات بۆ ده‌ست گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی موبایله‌وه. ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌ی توندی لێکه‌وته‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و ئه‌و وڵاته بڕیاریدا به توندکردنی به‌ربه‌سته‌کان بۆ ده‌ست گه‌یشتن به ئینته‌رنێت.
بۆ ئه‌نجامدانی نوێکاری له سیسته‌مه‌کانی فلته‌رکردنی ئه‌نته‌رنێت دا، بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ئێران سانسۆری له‌سه‌ر چه‌ندین وێب سایتی یاساغکراو هه‌ڵگرت وه‌کو سایته‌کانی فه‌یس بوک و تویته‌ر.
سه‌ره‌ڕای فلته‌رکردنی سایته‌کان، ئێرانیه‌کان توانای ده‌ست گه‌یشتنیان هه‌یه به زۆربه‌ی وێب سایته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی (پیرۆکسی) یان (ڤی پی ئێن)ی ئه‌و سایتانه‌وه.
زیاتر له 5 ملیۆن وێب سایت له ئێران‌دا فلته‌رکراون له‌نێوان ئه‌م سایته‌نه‌دا گاردیان، بی بی سی، سی ئێن ئێن ده‌گرێته‌وه. له گوگڵ دا وشه‌کانی "کۆندۆم"، "سێکس" و "ئه‌نتی فلته‌ر" فلته‌ر کراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ران ده‌ستیان نه‌گات به‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌م وشانه له‌خۆ ده‌گرن.
ئێران مه‌ترسی هه‌یه له گه‌یشتنی گۆڕانکاریه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو فه‌یس بوک و تویته‌ر.
ئاژانسی نه‌سیم ئۆن لاینی ئێرانی بڵاویکرده‌وه که:سیسته‌می تازه‌ی فلته‌رکردن که مه‌کینه‌کانی گه‌ڕانی گوگڵ و یاهو ده‌کاته ئاماج ده‌به‌زێنراوه‌و ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو تاقی کراوه‌ته‌وه.
له‌مانگی ڕابردوودا واشنت پۆست ڕاپۆرتێکی بلاکرده‌وه که ئۆباما له هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی پلانێک دایه بۆ بره‌ودان به به‌رنامه‌یه‌ک که ناسراوه به "ئه‌نته‌رنێتی سێبه‌ر" یاخود "ئه‌نته‌رنێت له جانتا" دا ئه‌وێش به خه‌رجکردنی 2 ملیۆن دۆلار له و پرۆژانه‌ی که خزمه‌ت به دروستکرنی "تۆری سه‌ربه‌خۆی ئینه‌ته‌رنێت له ڕێگه‌ی موبایل"ه‌وه ده‌که‌ن.
ئۆپۆسیزیۆنی ئێرانی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که حکومه‌ت سیسته‌می تازه‌ی فلته‌رکردنی له چین کڕیوه.
سه‌رچاوه: Guardian
س: ئاسوى ئايتى
باسويردو ئيميلى سايتت دة مى سايتم بؤ ريك دة خةى وةكو ئة وةى خوت
ردحذف