2011-08-03

ڕێگه‌ له‌ چه‌ته‌گه‌رییه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌گیرێت



له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بنه‌بڕكردنی چه‌ته‌گه‌ریی ئینته‌رنێت، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌مریكی ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خێرایی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی ئه‌و به‌شداربووانه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی فیلم و گۆرانی و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی خاوه‌ن (كۆپی رایت) داونلۆد ده‌كه‌ن.

له‌و ڕووه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی (Verizon communications) و (Comcast) و (Time Warner Cable) و (Cable vision) و (AT&T) بڕیاریانداوه‌ له‌ڕێی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی یاخود (Pop up message) تا 6 جار ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌ككاونته‌كانیان بۆ داونلۆدی نایاسایی به‌كارده‌هێنن، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ش ئه‌وا هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌یان خاوده‌كرێته‌وه‌ یاخود ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌رێكی تر ده‌كرێن تا ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیاكه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و زیانانه‌ی چه‌ته‌گه‌ریی ئینته‌رنێت به‌ ئابووری ئه‌مریكای ده‌گه‌یه‌نێت له‌ساڵێكدا به‌ 19 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه‌.



س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق