2011-08-28

ئه‌پڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت


له‌یه‌كه‌م په‌یامی فه‌رمیدا داوی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ ، تیم كۆك ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌پڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردانایه‌ت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ داهێنان و پێشكه‌وتنه‌كانی.

ئه‌م په‌یامه‌ی تیم كۆك له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه‌ كردبوو كه‌ ناوبراو ناتوانێت درێژه‌ به‌ ڕیگاكانی جۆبز بدات ، به‌ڵام تیم كۆكده‌ڵێت سیسته‌می ئه‌پڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردانه‌یت و له‌داهاتووشدا به‌رهه‌می نوێتر و سه‌رنج ڕاكێش تر پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی بواری ته‌كنه‌لۆژی ده‌كه‌ین.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ تیم كۆك ماوه‌ی 13 ساڵه‌ له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ كارده‌كات و وه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ چه‌ندین پۆستی گرنگی له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌رگرتوه‌ و وه‌ له‌ساڵی 2009 بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار ده‌ست به‌كاربوو ، له‌هه‌مان كاتدا ده‌ورێكی باڵاشی هه‌بوه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌همی قازانجی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ له‌ جیهاندا.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق