2011-08-14

هێزی (سه‌ربازانی شین)چین له‌ هێرشی هاككه‌ره‌كان ده‌پارێزن


دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌كانی حكومه‌تی چین كه‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی ھاكه‌ركان و زانیاری وورد و نێهنیان بڵاوكرایه‌وه‌ ، حكومه‌تی چین هةڵسا به‌ دامه‌زرانی هێزێكی تایبه‌تی به‌ ناوی (سه‌ربازانی شین) به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی وڵاتـه‌كه‌ی له‌ هێرشێكی تری هاككدا.

دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه‌ تایبه‌تیه‌ (سه‌ربازانی شین) له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌ی دوایدا هه‌زران جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی چین و له‌ به‌ناوبانگتریشن ئه‌و كێشه‌یه‌ی نێوان گۆگڵ و حكومه‌تی چینی بوو كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ باراك ئۆباما و  هیلاری كلنتۆن و  چه‌ندان به‌رپرسی تری ئه‌مریكا و چین بێنه‌ ناو ئه‌م كێشه‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ هێزی  (سه‌ربازانی شین) له‌ 20 كه‌سی زۆر شاره‌زا له‌ بواری ئه‌منیه‌تی ئینته‌رنێت پێكهاتوون و وه‌هه‌ڵبژێردراوی نێو هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ت كه‌ له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق