2011-08-16

باره‌گای نوێی ئه‌پڵ له‌ شێوه‌ی كه‌شتی ئاسمانی دایه‌


ئه‌مجاره‌یان شاری كۆپرتینۆ له‌ ویلاتی كالیفۆرنیا ده‌بێته‌ خاوه‌نی باڵه‌خانه‌یه‌كی شێوه‌كه‌شتی ئاسمانی ئه‌ویش هی یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین و داهێنه‌رترین كۆمپانیای بواری ته‌كنه‌لۆژیایه‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵه‌.
كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌ له‌م دواییه‌دا به‌ ئایفۆن وئایپاده‌وه‌ زیاتر ناسرا، بڕیاریداوه‌ باره‌گایه‌كی نوێ له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌شتی ئاسمانی و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (2.8)ملیۆن پێ چوارگۆشه‌  شاری كۆپرتینۆ دروست بكات كه‌ جێگه‌ی 13 هه‌زار كارمه‌ندی تێدا ده‌بێته‌وه‌ و 4 نهۆمه‌.

جگه‌ له‌ مانه‌ هۆڵێكی شانۆیی تێدایه‌ كه‌ جێگای 1000 كه‌س ده‌بێته‌وه‌ و سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 300 هه‌زار پێ چوارگۆشه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ (گێلبه‌رت ۆونگ)عومده‌ی شاری كۆپرتینۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ سی ئێن ئێن ووتی : كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و نه‌خشه‌ نوێیه‌ی پێشكه‌ش به‌ شاره‌وانی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بنوێنێت و ئێمه‌ش به‌هاوكاری شاره‌وانی و ئه‌ندازیارانی شاره‌زا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ قبوڵ ده‌كرێت و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن شاره‌كانی‌ دراوسێوه‌ پشتگیریی‌ لێده‌كرێت.









س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق