2011-08-25

سیسته‌می‌ چركه‌ به‌زۆری‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌شداربوواندایه‌


له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه‌دانه‌یه‌كی ده‌ستی كوردیو كه‌وتووه‌ تیایدا كۆمپانیای ئاسیا سێڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڕینی سیسته‌می كاركردنی هێڵه‌كانی مۆبایلی ئاسیادا دروست ده‌بێت له‌ دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌می كاركردنیان له‌ ده‌قیقه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ چركه‌.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌ بخوینه‌ره‌وه‌ ‌:

سلێمانی‌ 25\8\2011

سیسته‌می‌ چركه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كێ‌ یه‌؟
به‌پێی‌ بڕیاری‌ كۆمسیۆنی‌ ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی‌ عێراقی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ له‌ڕۆژی‌ 11\4\2010ه‌وه‌ هه‌ر هێڵێكی‌ فرۆشتبێت ئه‌وا به‌سیسته‌می‌ چركه‌ بووه‌ و نرخی‌ هه‌ر چركه‌یه‌كیش 2 دینار بووه‌، هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژه‌ تا 21\8\2011 به‌شداربووه‌ كۆنه‌كانی‌ پێش ڕۆژی‌ 11\4\2010 ده‌یانتوانی‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ خۆیان سیسته‌می‌ ده‌قیقه‌ یان چركه‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. تا پێش ڕۆژی‌ 21\8\2011 كه‌ سیسته‌مه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ گۆڕا، ژماره‌ی‌ به‌شداربووانی‌ ئاسیاسێڵ كه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می‌ چركه‌ بوون (4,387,126) به‌شداربوو بوو  ژماره‌ی‌ به‌شداربووانی‌ سه‌ر سیسته‌می‌ ده‌قیقه‌ش ( 4,184,463) واته‌ نیوه‌ی‌ زیاتری‌ به‌شداربووان خۆیان له‌سه‌ر سیسته‌می‌ چركه‌بوون.

سه‌باره‌ت به‌و به‌شداربووانه‌ی‌ كه‌ پێیان ده‌وترێت (4 سه‌نتی‌) و ژماره‌یان (67 هه‌زار) به‌شداربووه‌، به‌پێی‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ نرخی‌ هه‌ر چركه‌یه‌ك یه‌ك دینار ده‌بێت.

سیسته‌می‌ چركه‌ به‌زۆری‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌شداربووانه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی‌ بۆیان ڕوونه‌كراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ نیگه‌رانن و گله‌ییان هه‌یه‌ له‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌.  یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت سیسته‌می‌ چركه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌شداربووانه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كانمان پێشبینی‌ ده‌كرێت كه‌داهاتی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ به‌بڕی‌ 65 ملیۆن دۆلار له‌ساڵێكدا كه‌مده‌بێته‌وه‌ به‌به‌راووردی‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ نه‌گۆڕایه‌.  ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ ئه‌و داتایانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستماندایه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ 75% ی‌ به‌شداربووان له‌و ره‌ینجانه‌دا قسه‌ده‌كه‌ن كه‌ سیسته‌می‌ چركه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ش به‌كاربهێنن كه‌ ئێستا ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌ و نرخه‌كان كه‌مترده‌كاته‌وه‌.

سه‌رجه‌م به‌شداربووانی‌ ئاسیاسێڵ ده‌توانن به‌نرخی‌ یه‌ك دینار بۆ چركه‌یه‌ك قسه‌ بكه‌ن، چۆن؟
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گوێبیستی‌ زۆرینه‌ی‌ گله‌یییه‌كانی‌ به‌شداربووانی‌ ئاسیاسێڵ بووین ده‌رباره‌ی‌ گۆڕینی‌ سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كه‌ بۆ چركه‌، بۆیه‌ بڕیارماندا چه‌ند ئۆفه‌رێكی‌ نوێ‌ بخه‌ینه‌ خزمه‌تی‌ سه‌رجه‌م به‌شداربووانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان كه‌مببێته‌وه‌. به‌پێی‌ ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی‌ ئاسیاسێڵ  پێشكه‌شی‌ سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كانی‌ ده‌كات، سه‌رجه‌م به‌شداربووان ده‌توانن به‌ نرخی‌ یه‌ك دینار بۆ چركه‌یه‌ك قسه‌ بكه‌ن، له‌ هه‌ندێك كاتیشدا نرخی‌ یه‌ك چركه‌ ته‌نها ده‌بێته‌ 250 فلس.

1. هێڵی‌ ئه‌ڵماس:
هێڵی‌ ئه‌ڵماس یه‌كێكه‌ له‌نایابترین ئۆفه‌ره‌كانی‌ ئاسیاسێڵ بۆ به‌شداربووه‌كانی‌، كه‌ ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م هێڵه‌وه‌ به‌ نرخی‌ یه‌ك دینار بۆ چركه‌یه‌ك  قسه‌ بكه‌ن به‌پێَی‌ ئۆفه‌ره‌ جیاوازه‌كان. سه‌رجه‌م به‌شداربووانی‌ ئاسیاسێڵیش ده‌توانن به‌هه‌مان ژماره‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ و به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر هێڵه‌كانیان بخه‌نه‌ سه‌ر هێڵی‌ ئه‌ڵماس.
 له‌هێڵی‌ ئه‌ڵماس هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له‌سێ‌ ده‌قیقه‌ زیاتر قسه‌ بكات ئه‌وا له‌دوای‌ ده‌قیقه‌ی‌ سێهه‌مه‌وه‌ 50% داشكاندن ده‌بێت و نرخی‌ هه‌ر چركه‌یه‌ك به‌ یه‌ك دینار ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و گله‌ییه‌ ناهێڵێت كه‌ بڵێن ئه‌وانه‌ی‌ زۆر به‌ مۆبایل قسه‌ ده‌كه‌ن سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندییان نییه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌تا چركه‌ی‌ به‌ دینارێك قسه‌ ده‌كه‌ن.
 هه‌ر له‌هێڵی‌ ئه‌ڵماس  سێ‌ ماوه‌ی‌ جیاواز دیاریكراوه‌ له‌ڕۆژێكدا كه‌ ده‌توانیت هه‌ر ڕۆژه‌ی‌ ماوه‌یه‌كیان هه‌ڵبژێرێت كه‌ سێ‌ سه‌عاته‌ و به‌ویستی‌ خۆت هه‌ر چه‌ندێك قسه‌ بكه‌یت چركه‌ی‌ به‌ دینارێكه‌. ماوه‌كانیش بریتین له‌ (8 به‌یانی‌ تا 11 ی‌ به‌یانی‌،  2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ تا 5ی‌ عه‌سر، 10ی‌ شه‌و تا 1 ی‌ نیوه‌ شه‌و) هه‌ر 24 سه‌عات جارێكیش ده‌توانین هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و ماوانه‌ به‌ ویستی‌ خۆت بگۆڕیت.
 به‌شداربووان ده‌توانن بۆ گۆڕینی‌ هێڵه‌كانیان به‌ هێڵی‌ ئه‌ڵماس تا 29\8 په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌ سه‌نته‌ری‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌شداربووان ژماره‌ (111)، له‌ دوای‌ 29\8 ه‌وه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندیبكه‌ن به‌ژماره‌ 200 و ڕێنماییه‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ن بۆ گۆڕینی‌ هێڵه‌كانیان بۆ سه‌ر هێڵی‌ ئه‌ڵماس.

2. هێڵی‌ گه‌نجان:
هێڵی‌ گه‌نجان یه‌كێكی‌ تره‌ له‌هێڵه‌ نایابه‌كانی‌ تری‌ ئاسیاسێڵ كه‌ ئۆفه‌ری‌ بێ‌ وێنه‌ی‌ بۆ به‌شداربووه‌كانی‌ دابینكردووه‌، هه‌موو به‌شداربوویه‌كی‌ ئاسیاسێڵ بێ‌ به‌رامبه‌ر و به‌ هه‌مان ژماره‌ی‌ خۆی‌ ده‌توانێت هێڵه‌كه‌ی‌ بگۆڕێت بۆ هێڵی‌ گه‌نجان، مانگانه‌ ته‌نها 1200 دینار كرێی‌ به‌شداریكردن ده‌دات و له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ وه‌رده‌گرێت.

- مانگانه‌ 100 كورتانه‌ نامه‌ی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ری‌ هه‌یه‌.
- به‌شداریكردن بۆ هێڵی‌ گه‌نجان له‌خزمه‌تگوزاری‌ (دۆستان) بێ‌ به‌رامبه‌ره‌، كه‌ده‌توانێت 5 ژماره‌ی‌ مۆبایلی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ بخه‌یته‌ ناو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌و به‌ نرخی‌ یه‌ك دینار بۆ چركه‌یه‌ك به‌ ویستی‌ خۆت په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌یت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت بێ‌ به‌رامبه‌ر سێ‌ ژماره‌ی‌ تری‌ ناو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بگۆڕیت به‌ژماره‌ی‌ تر كه‌خۆت ده‌ته‌وێت.
- هه‌ر له‌ هێڵی‌ گه‌نجان له‌ 12 ی‌ شه‌و تا 9 ی‌ به‌یانی‌ ده‌تونیت په‌یوه‌ندی‌ بكه‌یت به‌ نرخی‌ ته‌نها 250 فلس بۆ چركه‌یه‌ك.

3. هێڵی‌ زێرین:
هێڵی‌ زێڕین یه‌كێكی‌ تره‌ له‌ ئۆفه‌ره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ بۆ 12 پارێزگای‌ عێراق (هه‌ولێر، دهۆك، دیاله‌، ئه‌نبار، واست، سه‌لاحه‌دین، بابل، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، میسان، زیقار، موسه‌نا) كه‌ ده‌توانن به‌نرخی‌ یه‌ك دینار بۆ چركه‌یه‌ك قسه‌ بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ 12ی‌ شه‌و تا 9ی‌ به‌یانی‌ به‌نرخی‌ 250 فلس بۆ چركه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیبكه‌ن.

4.هێڵی‌ پۆست په‌ید:
هێڵی‌ پۆست په‌ید یه‌كێكی‌ تره‌ له‌ئۆفه‌ره‌ نوێیه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ كه‌ سه‌رجه‌م به‌شداربوان ده‌توانن به‌هه‌مان ژماره‌كانی‌ خۆیان له‌ڕێگه‌ی‌ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ فرۆشتنی‌ كۆمپانیاوه‌ هێڵه‌كانیان بگۆڕن بۆ هێڵی‌ پۆست په‌ید. سوده‌كانی‌ ئه‌م هێڵه‌ بریتی‌ یه‌:

- نرخی‌ په‌یوه‌ندیكردن 1.5 دیناره‌ بۆ چركه‌یه‌ك.
- به‌شداربوو بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ، مانگانه‌ 250 ده‌قیقه‌ی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرێت.
- نرخی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ 12 ی‌ شه‌و تا 9 ی‌ به‌یانی‌ ته‌نها 250 فلسه‌ بۆ چركه‌یه‌ك.


س: كورديو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق