2011-08-03

ئه‌پلیكه‌یشنێكی نوێی Google



به‌مدواییانه‌ ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمپانیای‌ (Google)ی‌ ئه‌مریكی‌ زلهێز له‌ بواری‌ گه‌ڕانی‌ ئینته‌رنێتدا، چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ زیادكردنی‌ ئه‌پلیكه‌یشنێكی نوێ به‌ناوی (pool party)، بۆ به‌شداریپێكردنی‌ وێنه‌ی‌ هه‌ڵگیراوی‌ ناو مۆبایله‌كان بۆ ناو گۆگڵ.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی‌ (سان فرانسیسكۆ كرۆنیكل)ی ئه‌مریكی‌ ڕاستی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی‌ ماڵپه‌ری‌ (تك كرانش) دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ مایسی‌ ڕابردوودا ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردبۆوه‌.
مه‌به‌ست له‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ی‌ گۆگل به‌ناوی " pool party"ه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ "سلاید" به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ گۆگڵه‌وه‌ ساڵی ڕابردوو ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌لبوومی‌ وێنه‌ گشتییه‌كان یاخود تایبه‌تییه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی‌ وێنه‌ی‌ هه‌ڵگیراوی‌ ناو مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ ئه‌پلۆد بكه‌ن و بیگۆڕن.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ به‌كاربه‌رانی‌ هه‌ردوو operating systemی‌ "iOS"ی‌ "ئه‌پڵ و ئه‌ندرۆیدی‌ گۆگڵ دانراوه‌.



س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق