ته‌كنۆلۆژیای RSS چییه؟ وشه‌ی RSS كورتكراوه‌ی (Really Simple Syndication) كه ئه‌مه‌ش مانای (نێوه‌ندی ئاسانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه) ده‌گه‌یه‌نێت. RSS تهكنۆلۆژیایهكه كه هه‌لی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و زانیارییانه بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بۆی نێردراوه، بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بكات كه سه‌ردانی ئه‌و پێگه‌یه‌ی ئینته‌رنێت بكات كه ئه‌و زانیارییه‌ی لێوه هاتووه، به‌كارهێنه‌ر به‌سته‌رێكی پێ ده‌درێت كه ده‌یگه‌یه‌نێت به زانیارییه‌كان و تازهكردنهوهیان.
به واتایه‌كی دیكه، RSS وه‌ك ئامرازێك وایه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناو مه‌له‌فه‌كان به به‌كارهێنانی زمانی (XML) كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بخوێندرێته‌وه كه به به‌رنامه‌ی خوێنه‌ری هه‌واڵ (RSS Reader) ناسراوه یاخود به به‌رنامه‌ی خوێنه‌ری پێكهاته‌كان (News Aggregator) ناسراوه، له زۆربه‌ی كاته‌كاندا پێگه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی (ناوه‌رۆكه‌كانی) له مه‌له‌فی (RSS)دا، به‌مجۆره به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به دوو ڕێگه زانیارییه‌كانی ده‌ستبكه‌وێت، یه‌كه‌مینیان بریتییه له سه‌ردانی پێگه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌ویش به به‌كارهێنانی گه‌ڕانی وێبه‌وه (Web Broser)، دووه‌مینیشیان به‌رنامه‌ی خوێنه‌ری ناوه‌رۆكه‌كانی (RSS) به‌كارده‌هێنێت، به‌وجۆره زانیارییه‌كان ده‌گه‌نه ده‌ست به‌كارهێنه‌ر بێ به‌كارهێنانی گه‌ڕانی وێب. ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌شێوه‌ی ڕێگه‌ی دووه‌م ده‌گه‌ن (RSS-Feeds)ی پێ ده‌وترێت.
ئه‌م زانیارییانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به هاوبه‌شه‌كان ده‌گه‌ن و هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن له خزمه‌تگوزارییه‌كه‌دا كه دوا بابه‌ت و هه‌واڵ وه‌ربگرن هه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌یان لهپێگهكهدا، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌ی ناونیشانی هه‌واڵێك له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ساده‌دا.
ڕوویه‌كی مێژوویی ته‌كنۆلۆژیای RSS:
ته‌كنۆلۆژیای RSS له ساڵی 1999دا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمپانیای نێت سكهیب (Net Scape) هاته ئاراوه، ئه‌ویش هه‌ڵسا به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كه‌یه‌وه و له‌سه‌ر پێگه‌ی (my.netscape.com)، دیاره ئامانج له‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه به‌كارهێنه‌ر بتوانێت ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه هه‌ڵبژێرێت كه گرنگی پێ ده‌دات، پێگهكهش هه‌ڵده‌ستێت بهكۆكردنهوه و دانانی هه‌موویان له ڕووپهرێكدا، دیاره ژماره 0.99 له‌وه‌ودوا په‌ره‌ی پێدراو وه‌ك پێوانه‌یه‌كی جیهانی یه‌ك خرا، له ساڵی 2000دا كۆمپانیای (User Land) هه‌ڵسا به چاكسازی له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا و ماركه‌ی 0.91ی پێشكه‌شكرد و له‌هه‌مان ساڵدا ماركه‌ی 1.0 له‌لایه‌ن كۆمپانیای (O Reilly)یه‌وه به‌رهه‌مهێنرا له‌ژێر ناوی كورتكراوه‌ی پێگه‌كاندا (RDF).
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ماركه‌ی 2.0 RSS هات كه له‌لایه‌ن (دێڤ واینه‌ر) (كه كارمه‌ندێكی كۆنی User Land ) بووله زانكۆی هارڤه‌رد له ساڵی 2002دا پێناسه‌ی كرا. دوای ئه‌وه‌ش زانكۆی هارڤه‌رد ماركه‌ی 2.01ی په‌ره پێدا، ئه‌مه‌ش ده‌ستی كرد به بڵاوبوونه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پشتیگیریی له‌م ته‌كنۆلۆژیایه ده‌كه‌ن.
خواسته‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای RSS:
بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه پێویستمان به هاوكاری نێوان هه‌ر دوو لایه‌نه:
1. لایه‌نی خزمه‌تگوزار Server Side: ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری RSS، ئه‌و پێكهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی مه‌له‌فێك به زمانی (XML) بڵاویان بكاته‌وه. له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌م مه‌له‌فه مه‌له‌فێكی ساده‌یه و درێژكراوه‌ی xml یاخود rsss یاخود rdf، پێكهاته‌كانی ئه‌م مه‌له‌فه (RSS-Feeds) پێ ده‌وترێت، كه پێكهاتووه له ناونیشان و كورتكراوه‌ی هه‌واڵ سه‌ره‌ڕای به‌سته‌ری (URL) كه ده‌گاته هه‌واڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كه له پێگه‌كه‌دا. ئیدی وایلێهاتووه ده‌ستكه‌وتنی ئه‌مجۆره پێگانه كارێكی ئاسان بێت، چونكه زۆرینه‌ی پێگه‌كانی ئینته‌رنێتی ئێستا ئه‌م تایبهتمهندێتیهیان تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها به‌رنامه كارگێڕییه‌كه‌ی ئینته‌رنێتی تێدایه (Content Management System CMS) و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێركاری (Learning Management System LMS) كه به‌كارهێنانی له‌م دواییه‌دا زیادیكردووه بۆ دیزاینكردنی پێگه و به‌ڕێوه‌بردنی، توانای ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌له‌فه‌كانی RSS به‌ئاسانی فه‌راهه‌م ده‌كات، چونكه ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌لایه‌ن به‌رنامه‌كه‌وه وه‌ك یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌كییه‌كان (الخیارات الاساسیه) تیایدا.
2. لایه‌نی میوانداری (Clinet Side): به‌كارهێنه‌ر پێویستی به به‌رنامه‌ی خوێنه‌ر بۆ هه‌واڵ هه‌یه (Reader or Aggregator) به‌جۆرێكی وا كه له‌ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پێگه و بابه‌تانه‌ی كه حه‌زده‌كات هه‌موو تازه و نوێیه‌ك له‌باره‌یانه‌وه وه‌ربگرێت. به‌ده‌ستهێنانی به‌رنامه‌ی خوێنه‌ری هه‌واڵ ئه‌وه‌نده پڕ كێشه نییه زۆر له‌م به‌رنامانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا هه‌ن و زۆرینه‌شیان به‌خۆڕاین، ئیدی به‌كارهێنه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره كه داونلۆدیان بكات و له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ی جێگیریان بكات.
3. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژیای (RSS) شتێكی ئاساییه كه كۆمپانیا هه‌بن به‌رنامه به‌رهه‌م بهێنن كه پشتیوانی له‌م ته‌كنۆلۆژیایه بكات. له ساڵی 2007دا هه‌ر یه‌ك له سیستمی ئیشپێكردنی (Windos Vesta) و به‌رنامه‌ی (Microsoft Outlook2007) هاتن بۆ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خێزانی به‌رنامانه زیاد كه‌ن كه پشتیوانی ته‌كنۆلۆژیای RSS ده‌كات. هه‌روه‌ها وایلێهاتووه ده‌توانرێت ئامێری ته‌له‌فۆنی مۆبایل بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ به‌كاربهێنرێت، چونكه زۆربه‌ی ئامێره‌كانی ته‌له‌فۆنی مۆبایلی ئێستا پشتیوانیی (تدعم) خزمه‌تگوزاری خوێندنه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌كان ده‌كات. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌توانرێت وه‌ك وێستگه‌كانی په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن بچووێنرێت، خوێنه‌ری هه‌واڵیش وه‌ك ئامێری ڕادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن بچووێنرێت، به‌جۆرێكی وا كه بینه‌ر یان گوێگر ئامێره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت ڕێكبخات.
به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای RSS له خوێندنی (فێربوونی) ئه‌لیكترۆنیدا:
سێكته‌ری فێربوونی (خوێندنی) ئه‌لیكترۆنی له‌م ماوانه‌ی دواییدا په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وی به‌ربڵاوی به‌خۆوه بینیووه به‌جۆرێكی وا كه زۆربه‌ی زانكۆ و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كان وایلێهاتووه ئه‌م جۆره شێوازه به‌كارده‌به‌ن له پرۆسه‌ی خوێندندا (فێربووندا) به‌و شێوه‌یه‌ی كه وه‌ك چالاكییه‌كی سه‌ره‌كی فێربوون تیایدا یان به‌و شێوازه‌ی كه چالاكییه‌كی هاوپشتی فێربوونی (خوێندنی) ئه‌كادیمی باوه. زۆرینه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه‌ش سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی پێكهاته (ناوه‌رۆك) (Content Management System CMS) یان سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی فێركاری (Learning Management System LMS) یاخود سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی پێكهاته‌ی فێركاری (Learning Content Management System LCMS) به‌كارده‌هێنن، به‌و هۆیه‌وه كه هه‌موو ئه‌م سیستمانه پشتیوانی ته‌كنۆلۆژیای (RSS) ده‌كه‌ن بۆیه زۆر به‌كه‌ڵكه گه‌ر وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌م نێوه‌نده‌دا بخرێته ئاراوه.
بۆیه ده‌توانرێت به زۆر ڕێگه كه‌ڵك له ته‌كنۆلۆژیای (RSS) وه‌ربگیرێت كه ئه‌مانه‌ن:
1. ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو خوێندكاره‌كان له‌مه‌ڕ كاتی ڕووداوه گرنگه‌كان له كۆلێژه‌كاندا وه‌ك ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تۆماركردن و دوا واده بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆكۆمێنته پێویسته‌كان و كاتی دانی ڕسوماتی پێویستی خوێندن و چه‌ندان ڕووداوی گرنگی دیكه.
2. هه‌موو خوێندكارێك ده‌توانێت به‌شداریبكات له خزمه‌تگوزاری (RSS)ی تایبه‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێت به‌خوێندنیان، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانێت هه‌ر زانیارییه‌كی تازه كه دێته ناو پێگه‌ی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه ده‌ستیبكه‌وێت به‌ده‌رله‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن مامۆستایانی بابه‌ته‌كه‌وه پێشكه‌شكراون یاخود به‌شێكن له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌نێوان خوێندكاران‌دا ڕووده‌ده‌ن له كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌و بابه‌تانه‌دا.
3. مامۆستاكه ده‌توانێت ته‌كنۆلۆژیای (RSS) به‌كاربهێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ پێگه‌كه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به وتنه‌وه‌ی له‌و پێگانه‌وه كه گرنگی ده‌ده‌ن به هه‌مان بابه‌ت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌یڵێته‌وه له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی بازاڕگه‌ری یان فرۆشیارییهوه بێت ئه‌وا ده‌توانێت ته‌كنۆلۆژیای (RSS) به‌كاربهێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له پێگه‌كانی بازاڕی داراییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی ساته‌وه‌ختی له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی نیشانبدرێت.
4. مامۆستا ده‌توانێت ته‌كنۆلۆژیای (RSS) بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی به‌كاربهێنێت له‌مه‌ڕ واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و واده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه‌یان، یاخود واده‌كانی چاوپێكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان و یان ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه و پله‌ی خوێندكاره‌كانه‌وه.
5. ده‌توانرێت نووسینگه و مه‌ڵبه‌ند و نێوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه به‌كاریبهێنن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌باره‌ی دوایه‌مین ئه‌و بڵاوكراوه و توێژینه‌وانه‌ی كه پێیانده‌گات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران بتوانن كه‌ڵكیان لێوه‌رگرن و به‌كاریانبهێنن.
باشی و خراپیه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای (RSS) له خوێندنی ئه‌لیكترۆنیدا:
به‌وهۆیه‌وه كه زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی سیستمی خوێندنی (فێربوونی) ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن وه‌ك شێوازێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و زانست ئه‌وانه كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌ست به‌تاڵ نین بۆ دیراسه‌ت و توێژینه‌وه، بۆیه ته‌كنۆلۆژیای (RSS) گه‌لێك كه‌ڵكی هه‌یه له‌وانه‌ش:
1. به‌خێراییه‌ك ده‌گاته هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نوێن له‌پێگه‌ی فێربوونی ئه‌لیكترۆنیدا، به‌جۆرێكی وا كه خوێندكار هه‌ندێك به‌سته‌ری (لینكی) پێده‌گات له ڕێگه‌ی خوێنه‌ری هه‌واڵه‌وه (قاری الاخبار) كه زانیاری نوێی پێده‌دات له‌و بواره‌دا كه پێشتر دیاریكردووه.
2. كاتێكی كه‌می ده‌وێت له داونلۆدی پهیجهكاندا، به‌جۆرێكی وا كه خوێندكاره‌كه له‌ڕێی به‌سته‌ری خوێنه‌ری هه‌واڵه‌وه ده‌ڕوات بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ی (ڕووپهرانهی) كه پێشتر دیاریكردووه و به‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌و په‌یجانه‌ی كه له بازنه‌ی گرنگیپێدانی ئه‌و به‌ده‌رن و به‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ڕاگه‌یاندن و ئاگادارییانه‌ی كه ده‌كرێت له‌نێو پێگه‌كه‌دا بن.
3. ئه‌و ڕێگه كۆنه‌ی كه به‌كارده‌هێنرا بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان به به‌شداربووه‌كان له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بوو، به‌شێوازێك كه هاوبه‌شه‌كه هه‌ڵده‌ستا به پێدانی زانیاری له‌باره‌ی خۆیه‌وه سه‌ره‌ڕای ناونیشانی پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وی بتوانێت له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌واڵه‌كان وه‌ربگرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م نامانه نه‌ده‌گه‌یشتن ئه‌ویش به‌هۆی له‌ڕێ ده‌رچوونی پۆسته‌وه (Spam Mail) یاخود به‌هۆی گۆڕانی ناونیشانی پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌وه. ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی گه‌یشتنیشیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گه‌یشت نه‌یانده‌خوێنده‌وه، به‌جۆرێكی وا كه ڕێژه‌ی نه‌گه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ده‌نێردران بۆ هاوبه‌شه‌كانی هه‌واڵ له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پتربوو له نیوه. زۆر له كۆمپانیاكان هه‌ڵده‌ستان به‌پێدانی زانیاری هاوبه‌شه‌كان به كۆمپانیای دیكه ئه‌مه‌ش بڕی پۆستی له‌ڕێ لاده‌ری (Spam Mail) بۆ هاوبه‌شه‌كان زیاد ده‌كرد. به‌و هۆیه‌وه كه خزمه‌تگوزاری (RSS) پێویستی به‌وه‌یه كه سه‌ردانیكارانی پێگه‌كه هاوبه‌شی بكه‌ن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی زانیاری كه‌سێتی له‌باره‌ی هاوبه‌شه‌وه یان پۆسته ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی ناوی بهێنرێت، ئه‌مه‌ش چانسێكی باشتری ده‌داتێ بۆ به‌كارهێنان و خوێندنه‌وه، چونكه خزمه‌تگوزاری (RSS) جێگره‌وه‌یه‌كی (بدیلێكی) چالاكه بۆ پۆستی ئه‌لیكترۆنی له‌بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا، چونكه پتر پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندێتی هاوبه‌ش ده‌كات.
4. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پشتگیریی (تدعم) خزمه‌تگوزاری خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ ده‌كه‌ن وایلێهاتووه بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری (RSS) ئاسان بێت.
5. زۆر له ئامێره‌كانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل (Mobile) له‌مڕۆدا وایانلێهاتووه كه پشتگیریی خزمه‌تگوزاری خوێندنه‌وی هه‌واڵ ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئامرازێكی خێرا بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان فه‌راهه‌م بووه، ئه‌مه‌ش وامانلێده‌كات كه بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی فێربوون له دووره‌وه (التعلیم عن بعد) (d-learning) یان فێربوونی ئه‌لیكترۆنی (التعلیم الاكترۆنی) (e-learning) تێپه‌ڕێنن و بچنه نێو بوارێكی نوێتره‌وه كه ئه‌ویش فێربوونی گوازراوه‌یه (التعلیم المتنقل) (m-learning)ه.
6. سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رانی پێگه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌ر زانیاری زۆریشیان له زمانی (لغه) (XML) نه‌بێت ده‌توانن خزمه‌تگوزاری (RSS) ده‌سته‌به‌ربكه‌ن له پێگه‌كانیاندا، چونكه سیستمی (CMS) و (LMS) و (LCMS) كه به‌زۆری له پێگه‌ی فێربوونی ئه‌لیكترۆنیدا به‌كارده‌برێن، هه‌موویان پشتیگیریی (تدعم) ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه ده‌كه‌ن، له‌و حاڵه‌ته‌شدا كه ئه‌م سیستمانه به‌كارنه‌هێنرێن ئه‌وا ده‌توانرێت هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی بڵاوكردنه‌وه (RSS Publisher) له ئینته‌رنێته‌وه داببه‌زێنرێت (داونلۆد بكرێت) كه هه‌ندێكیان بهخۆڕایشن، بۆ ئه‌وه‌ی له پێگهكهیاندا بتوانن خزمه‌تگوزاری فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌ڵام كه‌مێك ڕه‌خنه له خزمه‌تگوزاری و ته‌كنۆلۆژیای (RSS) كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه هاوبه‌ش ته‌نیا به‌و هه‌ڵبژاردنانه (الخیارات) سنووربه‌ند كراوه كه پێًشتر دیاریكردووه له به‌شه‌كانی پێگه‌كه‌دا، به‌مه‌ش ئاگای له‌و به‌شه نوێیانه نابێت كه له‌وه‌و دوا زیاد ده‌كرێن.
ده‌رئه‌نجام و ڕێنماییه‌كان:
ته‌كنۆلۆژیای (RSS) ڕێگه‌یه‌كی چالاك ده‌خاته‌ڕوو كه وا له خوێندكاره‌كان ده‌كات هه‌میشه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فێركارییه‌كاندا له‌و په‌یوه‌ندیدا بێت، به‌ئاگابن له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تازه‌ن له‌بواری بابه‌ته‌كانی خوێندندا و هه‌موو چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كانی دیكه، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به په‌ره‌پێدان له‌بواری خوێندنه‌كه‌یاندا. ئاسانكاری به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای (RSS) هه‌لی په‌یوه‌ندیگرتن له‌نێوان هه‌موو مامۆستا و خوێنكاره‌كاندا ده‌ڕه‌خسێنێت، هه‌روه‌ها له‌نێوان خوێندارهكان خۆشیاندا، هه‌روه‌ها له‌نێوان هه‌ر یه‌ك له خوێنكاره‌كان و مامۆستاكان له‌لایه‌ك و دامه‌زراوه‌ی فێركاریش له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌وه.
به‌هۆی بوونی زۆر له‌و به‌رنامانه‌ی كه پشتگیریی بڵاوكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی (RSS) ده‌كه‌ن له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه یاخود له‌ڕێی ئامێری ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌وه ئیدی وایلێهاتووه زۆر به‌سووده له‌پێناو فێربوونی ئه‌لیكترۆنیدا كه‌ڵكی لێوه‌رگیرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی زانیاری به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو و پاراستنی په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یی له‌نێوان خوێندكار و دامه‌زراوه‌ی فێركاریدا له‌گه‌ڵ پاراستنی تایبهتمهندییهكانیاندا.
ئا: محمد دوكانى
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق