گه‌وره پیشه‌وه‌ران و سازمانكارانی بواری یاری و گه‌مه ڤیدیۆییه‌كان هه‌ڵده‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی زۆر له چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ئاڵۆز و دانان و دروستكردنی كه‌سێتی بۆیان كه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه كه‌سێتیه‌كان په‌ره‌ده‌سێنن له كاتی گه‌مه‌كاندا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ ڕاكێشانی به‌شداربووی تازه له ده‌رئه‌نجامی دابه‌زینی ئاستی فرۆشی ئه‌م یارییانه‌وه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئامێری نوێی وه‌ك (ئایپاد).
لێره‌دا چه‌ند گه‌مه‌یه‌كی ڤیدیۆیی هه‌یه كه هه‌ڵبژاردن ده‌خاته به‌رده‌م یاریپێكه‌ره‌كان، زۆر له‌و چه‌كه زیاتره كه له یارییه‌كاندا هه‌ڵیده‌بژێرن و به‌كاریده‌هێنن. له‌نێوانیانیشدا پرسیاری یاریپێكه‌ره‌كانه بۆ دیاریكردنی بڕیاره گریمانه‌ییه‌كانیان كه كه‌سَیتی گه‌مه‌كانی پێوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گێڕانه‌وه‌یه‌تی وه‌ك به‌سه‌رهات و چیرۆكێك تا له‌كۆتاییدا به‌زۆر شێوه په‌ره‌ده‌سێنێت. یاری و گه‌مه ڤیدیۆییه‌كانی وه‌ك (جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان) و (كۆماری كۆن) و (ماس ئیفێكت3) له‌و ڕێڕه‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
له نموونه‌ی ئه‌و جۆره یارییانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه به‌سه‌رهاتێك ده‌گێڕنه‌وه كه له‌كاتی گونجاو‌دا هاتۆته ئاراوه، فرۆشی ئامێره‌كانی گه‌مه و یارییه ڤیدیۆییه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2008دا گه‌یشته لوتكه، ئه‌ویش كاتێك بوو كه بڕی فرۆشی گه‌یشته 21.4 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی (ئێن بی دی گرووپ) كه بۆ توێژینه‌وه‌ی بازاڕ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه فرۆشی ساڵانه به‌ڕێژه‌ی 13% كه‌می كردووه، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له ساڵی پێشوودا ببێته نزیكه‌ی 18.6 ملیار دۆلار، تائێستاش به به‌راورد به ساڵی پێشوو فرۆشی ئه‌مساڵ له سستیدایه. له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای ئه‌مریكی باڵا بۆ پارێزگاری یارییه توندوتیژه‌كان وه‌ك جۆرێك له ده‌ربڕینی ئازاد، ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه یارییه ڤیدیۆییه‌كان وه‌ك په‌یامێك وان.
• چیرۆكی یارییه گۆڕاوه‌كان: • ئامانج له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و چیرۆك له یاری و گه‌مه ڤیدیۆییه‌كاندا خه‌ریككردن و سه‌رقاڵبوونی یاریپێكه‌ره‌كانه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر و تا كۆتایی. دروستكارانی ئه‌م یارییانه هه‌وڵده‌ده‌ن یاریپێكه‌ره‌كان دوورخه‌نه‌وه له‌وه‌ی بێزار و خه‌مۆكی دایانگرێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خستنه‌ڕووی یاری و گه‌مه‌كانیانه له‌و كۆگا و پێشانگایانه‌ی كه یارییه كۆن و به‌كارهاتووه‌كان ده‌فرۆشن. ئه‌م یارییه نوێیانه بۆ نموونه هه‌ڵده‌ستن به ئاوێته‌كردنی (تێكه‌ڵاوكردنی) جووڵه و ته‌قاندنی فیشه‌ك به‌یه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنی هه‌لی ئه‌وه بۆ یارپێكه‌ره‌كه كه ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان بكێشێت تیایدا له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س له‌م پیشه‌سازییه‌دا به‌شێوازێكی نوێ له هونه‌ر ناوی ده‌به‌ن.
له ڕابردوودا یارییه‌كان خرابوونه چوارچێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان دیمه‌نی شانۆگه‌رییه‌كه و چه‌ند ده‌وریه‌ك له پرۆسه‌ی (كرداری) فیشه‌ك ته‌قاندن، به‌ڵام له‌میانی ئه‌م یارییه نوێیانه‌دا چالاكی دیاریكراو ده‌درێت به یاریپێكه‌ره‌كان، وه‌ك كاری تاوانبار و چه‌ته و ڕێگر كه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌وه بۆ به‌كرێگرتنی كه‌سانی دیكه تا له تاوانه‌كانیاندا به‌كاریانبێنن وه‌ك تاوانبار. كه‌سانی یاریپێكه‌ر ده‌توانن به‌دوای هێڵه‌كانی به‌سه‌رهاته‌كه بكه‌ون، یان وه‌لی كه‌ن، هه‌ڵبژاردنی ڕێڕه‌وێكی دیكه كه به‌ره‌و ده‌رئه‌نجامی جیاوازتریان ده‌بات. بۆ نموونه یاری (جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان) 20 جۆره كۆتایی جیاوازی هه‌یه و نزیكه‌ی یه‌ك ملیار هه‌ڵبژاردنی (خیار) هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و كۆتاییانه. ته‌نانه‌ت وێنه‌كانیش بۆ خۆیان به‌سه‌رهاتی جۆراوجۆریان هه‌یه، فلیم و گۆرانیه هه‌ڵبژارده‌كانیش، هه‌موو شتێك هۆكارێكی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامێكی دیاریكراو.
ستۆدیۆی لیفاین ئاماده‌یه بۆ خستنه كاری (بایۆ شۆك ئینفینایت) (BioShock Infinite) له ساڵی داهاتوودا كه (بۆكه‌ر)ی كه‌سێتیه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌خلاقی ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه، بۆ نموونه ڕزگاركردنی كه‌سێك له ژێر په‌تی سێداره، یان له‌ناوبردنی ئه‌سپێك به كوشتنی، هه‌موو ئه‌مانه له جیهانێكدا ڕووده‌ده‌ن كه ده‌مانگێڕنه‌وه بۆ ئه‌مریكای سه‌ده‌ی بیسته‌م. ئه‌م جۆره یارییانه كه به‌سه‌رهات و چیرۆك ده‌گێڕنه‌وه جۆرێكه له شێوازێكی دیكه كه پیشه‌سازی یاریی و گه‌مه ڤیدیۆییه‌كان شوێنی ده‌كه‌ون بۆ گه‌یشتن بۆ كه‌سانه‌ی كه خۆیان وه‌ك یارپێكه‌ری باو خۆیان دانانێن. هه‌ندێك له یارییه بزۆكه‌كانی (به‌جووڵه‌كانی) وه‌ك (باڵنده توڕه‌كان) و زۆرانی تر له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه خه‌ڵكی پێوه‌ی ئالووده‌بوون، زۆر له ئافره‌تانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه. ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵی جووڵه‌ی یارییه‌كه له مایكرۆسۆفت و سۆنی و نینتیندۆ وایكردووه كه یارییه ڤیدیۆییه‌كان بگۆڕێن بۆ ڕاهێنانی به‌ده‌نی كه زۆر له گه‌وره و بچووكه‌كان به‌لای خۆیدا ڕاكێشێت.
• گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك: • یاری گێڕانه‌وی به‌سه‌رهات و چیرۆك ئه‌و كه‌سانه بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت كه حه‌زده‌كه‌ن شوێن په‌ره‌سه‌ندنی كه‌سێتییه‌كان بكه‌ون، پتر وه‌ك له‌وه‌ی شوێن كرده‌وه‌ی توندوتیژی و كوشتن بكه‌ون. (لیندسای گرایس)، مامۆستای توێژینه‌وه و وانه‌كانی نێوه‌نده كارلێكردووه‌كان له زانكۆی میامی، له وته‌یه‌كیدا كه ئاژانسی (ئاسۆشێتدپرێس) بڵاویكردۆته‌وه و ده‌ڵێت: (پیشه‌سازی یاری و گه‌مه ڤیدیۆییه‌كان هه‌وڵده‌دات ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات كه هۆلیۆد گۆڕی بۆ زانست، ئه‌وه‌ش چوونه ناو بازاڕی تازه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی كه‌مێك بۆ هه‌موو كه‌سێك، وه‌ك تۆزێك له ڕۆمانسی و كه‌مێك له جووڵه و تۆزێك له‌مه‌و ئه‌وه. دیاره یارییه ڤیدیۆییه‌كان هه‌موو ئه‌مانه‌یان له‌خۆگرتووه له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار پێنج ساڵه‌ی دواییدا، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه كاره‌كه له فیلمی سینه‌مایی ده‌چێت، به‌ڵام له‌وه‌وپێش ته‌نیا بریتی‌بوو له یاری ڕم تێگرتن و فیشه‌ك ته‌قاندن). گرایس كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه له‌بواری یارییه ڤیدیۆییه‌كاندا له‌و بڕوایه‌دایه كه وه‌ڵامه‌كه له‌و بودجه گه‌ورانه‌دا نییه كه له پای یاری هاویشتن و ته‌قاندنی فیشه‌كدا خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵكو له‌و یارییه ڤیدیۆییه سه‌ربه‌خۆیانه‌دایه كه له‌گه‌ڵ ئاسۆی خۆشگوزه‌رانی و كات به‌سه‌ربردندا به‌رفراوانی به‌خۆوه ده‌بینێت.
(سكۆت شتاینبێرگ)، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڕاوێژكاریی تایبه‌ته به یاری و گه‌مه ڤیدیۆییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (له ده‌ستپێكی یاری (ئاندیانا جۆنز)ه‌وه بۆ یارییه باوه‌كانی ئێستا، له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی داهاتوودا جۆراوجۆرێكی (هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌كی) گه‌وره ده‌بینین له‌و بواره‌دا، هه‌ڵبژاردنی یارییه‌كان هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی فلیمه سینه‌ماییه‌كانه)، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی (ئێن بی دی گرووپ) ئه‌و یارییانه‌ی كه به‌سه‌رهات و چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند ڕیزبه‌ندی ناكات، به‌ڵام زۆر له‌و یاری و گه‌مه ڤیدیۆییانه‌ی بره‌و و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیووه به‌گشتی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و یارییانه‌وه كه به‌سه‌رهات و چیرۆكی گێڕاوه‌ته‌وه. بۆ نموونه یاری (گراند زیفت ئۆتۆ IV) پتر له 20 ملیۆن یه‌كه‌ی لێ فرۆشراوه له‌و كاته‌وه كه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه له بواری فرۆشیه‌كاندا هه‌ر له‌كاتی ده‌رچوونیه‌وه له نیسانی ساڵی 2008. یاری (ئێل ئی نه‌وار) یه‌كه‌مین یارییه له فرۆشتندا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كه ئایاری ڕابردوودا بڕی فرۆشی گه‌یشتۆته 899000 یه‌كه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و دابه‌زین و سستیه‌ی له‌م پیشه‌سازییه‌دا هاتۆته ئاراوه. دیاره ئه‌كته‌ر و نووسه‌ر و بیرمه‌ندان و ده‌رهێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی زیاد له‌پێویست له‌م پیشه‌سازییه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن به‌هه‌موو ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و هزریانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پته‌وكردنی ئه‌م نێوه‌نده‌دایه.
ئا: شاكار محمد
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق