لاوازبوونی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیاره و ئاشكرایه كه وه‌كو پێشووتر قورسایی خۆی نه‌ماوه و هه‌ندێك له‌وه‌ی هه‌یبوو له‌ده‌ستیدا ئه‌ویش به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا.
به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه ماڵپه‌ری (Inside Facebook Gold) ئاشكرای كرد كه به‌كارهێنه‌ره‌كانی فه‌یسبووك له‌سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتدا گه‌یشته زیاد له 600 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، وه‌كو له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه فه‌یسبووك مانگ له‌دوای مانگ به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی پێشووی نه‌ماوه.
پێش دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕێژه‌كه ئاسایی بوو كه ساڵانه 20 میلۆن به‌كارهێنه‌ری زیادی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر گه‌یشته 13.9 ملیۆن و پاشان گه‌یشته 11.8 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م به‌كارهێنانی فه‌یسبووك له‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆریان به‌كاریده‌هێنن له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌و شێوه‌یه‌ن ده‌كرێت ئه‌مریكا به‌نموونه وه‌ربگرین كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری فه‌یسبووكیان هه‌یه كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن به‌كارهێنه‌ر له‌وێ وازیان له فه‌یسبووك هێناوه ئه‌مه‌ش ژماره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داگرت له‌هه‌مانكاتدا له‌كه‌نه‌دا زیاد له ملیۆن و نیوێك به‌شداربووی كه‌م بووه‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌م بواره دابه‌زینی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌گێڕنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه، بلۆككردنی هه‌ندێك له پڕۆفایله كه‌سییه‌كان، له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تر له پڕۆفایل له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه كه ئه‌مه‌ش لاوازی لایه‌نی ئاسایشی فه‌یسبووك ده‌رده‌خات.
له‌كۆتاییدا له‌هه‌موو ئه‌و هۆكارانه گرنگتر كه بووه‌هۆی لاوازبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه دروستكردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گوگڵ پڵه‌س بوو له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه كه به "كوژه‌ری فه‌یسبووك" ناسراوه و توانی ببێته هه‌ڵگری ئه‌و نازناوه‌ی كه پێی به‌خشرا.
ئا: بڕوا عوسمان
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق