2011-08-24

پێنتاگۆن به‌ دوای‌ چه‌ند تۆڕێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ باشدا ده‌گه‌ڕێت



وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكی‌ (پێنتاگۆن) به‌ دوای‌ چه‌ند تۆڕێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ باشدا ده‌گه‌ڕێت. له‌و نێوه‌نده‌شدا پێنتاگۆن پلانێكی‌ داڕشتووه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ماڵپه‌ر و پێگه‌ی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ هاوشێوه‌ی‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر (Facebook and Twitter) بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دژایه‌تیگه‌رایه‌كانی‌ داهاتوودا وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی‌ چه‌ك به‌كاریانبهێنێت.

ئاژانسی‌ توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانه‌كانی‌ بڕی‌ 42 ملیۆن دۆلار وه‌ك ده‌ستگرۆیی‌ ده‌ده‌نه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ هاوكار و بنه‌ما داڕێژه‌ر بێت. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بنه‌هۆی‌ گۆڕینی‌ سروشتی‌ جه‌نگه‌كان وه‌ك چۆن تێلێگراف و ڕادیۆ و ته‌له‌فۆن له‌ ڕابردووددا كردیان، پێنتاگۆنیش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ ترسی‌ له‌و بواره‌ هه‌یه‌. هه‌ندێك له‌ ئامانجه‌كانی‌ له‌و دۆكۆمێنته‌دا دیارده‌كه‌وێت كه‌ له‌نێوان هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌وه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ (ئارلینگتۆن) به‌سترا پێشكه‌شكرا كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی‌ پلاندانانی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ سیستمی‌ سه‌ربازی‌ به‌سترا. به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (social media) به‌زۆری‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان بینی‌ له‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شۆڕش و پشێوییه‌كانی‌ وڵاتانی‌ وه‌ك میسر و ئێران، سه‌ربازگه‌ری‌ و سوپا پێویستی‌ به‌ سیستمێكه‌ كه‌ بتوانێت بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ بیرۆكه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ و شوێنی‌ بكه‌وێت به‌خێرایی‌ و به‌ پێوانه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان.
ئاژانسی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ به‌رگری‌ (Defense Advanced Research Projects Agency) پێشنیازی‌ داهێنه‌رانه‌ی‌ خستۆته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شته‌ بنیات بنێت كه‌ ده‌بێت بنیات بنرێت، له‌ ئاستێكی‌ زۆر بناغه‌ییدا كه‌ ئه‌ویش ئینته‌رنێته‌. زۆر به‌سووده‌ كه‌ بزانین، بۆ نموونه‌ نیشانه‌كانی‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن به‌ربڵاوییه‌كی‌ به‌مه‌ودا ڕاسته‌قینه‌ و حه‌قیقین یاخود له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ په‌راوێزخراوه‌وه‌ سازێندراون و پشتیوانی‌ شێلگیرانه‌ی‌ لێ‌ ده‌كرێت. له‌نێو ئه‌و ئامرازه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ توێژه‌ره‌وه‌ به‌ ده‌ستگرۆیی‌ حكومه‌ت هه‌ڵیبژێرن، نموونه‌ی‌ زمانه‌وانی‌ و شێوازی‌ ده‌ربڕینی‌ زانیارییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ و ئاراسته‌ و بابه‌ت و ڕووپێویی‌ و هه‌ست و ڕاده‌ربڕینه‌.
تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌ك ته‌نیا ڕێگه‌ به‌ سوپا ده‌دات كه‌ شوێنكه‌وێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت شێوه‌ی‌ پرۆسه‌كه‌ش بكات. له‌ توێژینه‌وه‌ 37 لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌یدا، ده‌رپا (Darpa) وه‌سفی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: (پڕوپاگه‌نده‌كان له‌باره‌ی‌ شوێن و پێگه‌ی‌ دیاریكراوی‌ تاكه‌وه‌ خه‌ریكه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و بانگه‌شه‌ش بۆ گڕپێگرتنی‌ پێگه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ پله‌ی‌ (تا). به‌ڕێكه‌وت، به‌رپرسه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات چاودێریی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، بینای‌ قه‌یرانه‌كانیان بۆ ئاشكرا بووه‌، چه‌ند نامه‌یه‌كی‌ چالاكیان ناردووه‌ تا ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌ و له‌و هێرشه‌ بیپارێزن).
دیاره‌ ڕۆڵی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێگه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌ هێرشی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر گه‌وره‌ تیرۆریست (ئوسامه‌ بن لادن) پتر گرنگی‌ خۆی‌ په‌یدا كرد.




ئا: شاكار محمد
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق