نزیكه‌ی چوار ساڵ تێپه‌ڕیووه و به ملیۆنان كه‌س ته‌له‌فۆنی (ئایفۆن) ده‌كڕن و به‌كاریانده‌هێنن، زۆرینه‌شیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆنیه‌تی ئیشكردنی ئه‌م ئامێره ده‌زانن، به‌ڵام گه‌ر پتر وردبینه‌وه له سیستمی ئیشپێكردنی دوا (ئایفۆن) كه (iOS 3 ، 4)ه و ئێستا له ته‌له‌فۆنی (ئایفۆن 3 جی ئێس) و (ئایفۆن 4)دایه، ده‌بینین ئاستێكی دیكه له كاروبار هه‌یه كه پێویسته له‌سه‌رمان بزانین.
له پشت ئه‌م جیهانه‌ی ئامرازی كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ره‌كی ته‌له‌فۆنی ئایفۆن، لێره‌دا ئاستێكی په‌ره‌سه‌ندووی دیكه له كردارگهلی كورتكراوه و گۆڕانكاری هه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی توانای ئیشپێكردنی ئه‌م ئامێرهشیان هه‌یه پێی نازانن و ده‌ركی پێناكه‌ن، له‌و باره‌وه سام گروربات له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌م ڕێنماییانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
*كۆنترۆڵكردنی ده‌نگ:
ده‌بڵ كلیك: ته‌نانه‌ت گه‌ر ته‌له‌فۆنی (ئایفۆن) داخرابێتیش، ئه‌وا ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ئامرازانه‌ی كه كۆنترۆڵی ده‌نگ ده‌كه‌ن ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌بڵ كلیك كردنه‌وه له‌سه‌ر دوگمه‌ی په‌یجی سه‌ره‌كی له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی شاشه‌ی داخستندا. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاته‌كانی به‌كارهێنه‌ر زۆربێت بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی داخراو، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌جێهێنانی ئیشپێكردنی مۆسیقا وه‌ك (ئایپۆد) و گه‌یشتن به كۆنترۆڵكردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕێكخه‌ره‌كانی مۆسیقا. دیاره ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له به‌جێهێنانی (ئایپۆد)ی (ئه‌پڵ)دا هه‌یه. بۆ نموونه گه‌ر تۆ (باندۆرا) به‌كارده‌هێنیت، ئه‌وا هه‌مان شێواز ڕه‌نگه ببێته‌هۆی ده‌رخستنی ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردن.
* ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ده‌نگ: گه‌ر فشار بخه‌یته سه‌ر دوگمه‌ی شاشه‌ی سه‌ره‌كی و له‌سه‌ر ئه‌و فشاردانه بمێنیته‌وه له‌كاتێكدا كه ته‌له‌فۆنه‌كه كوژاوه‌ته‌وه، ڕه‌نگه بتوانیت به ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ده‌نگ بگه‌یت به‌هۆی ته‌له‌فۆنكردنه‌وه، یاخود گه‌یشتن به هه‌ر فرمانێكی ده‌نگی بۆ كۆنترۆڵكردنی مۆبایله‌كه.
*ئه‌و ئامرازه ده‌نگیانه‌ی له باره‌ی كاته‌وه ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه: له توانای ئه‌م ئامرازانهدایه كه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی یان كه‌سه‌كان داوا بكه‌ن وه‌ك داواكردنی ژماره‌ی (دایك) یان (باوك)، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی پارچه مۆسیقییه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌باره‌ی كاته‌وه زانیاری بدات گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ده‌نگیی پرسیاری لێكرا بۆ ئه‌وه‌ی لهوهودواتر وه‌ڵامت بداته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌مه شتێكی وا پڕبایه‌خ نه‌بێت، یاخود ئاره‌زووت لێی نه‌بێت و كاتی گونجاویشت نه‌بێت بۆ ده‌رهێنانی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له گیرفانتدا، به‌تایبه‌تیش كه له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتژمێر له ده‌ست ناكه‌ن و به كاتژمێری ناو مۆبایله‌كانیان دهپهوسۆكێن.
كورتكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه:
* شێوازێكی كورتكراوه بۆ توێژینه‌وه: تێپه‌ڕاندنی په‌نجه‌ت بۆ لای ڕاستی شاشه‌ی سه‌ره‌كی ڕه‌نگه ببێته‌هۆی به‌دیاركه‌وتنی ویندۆی گه‌ڕان به‌جۆرێك كه ده‌توانێت ژماره‌ی پهیوهندیكارهكان و بهجێهێنانهكان و پۆستی ئه‌لیكترۆنی و كاته‌كانی تۆماركراو له ڕۆژژمێری ڕۆژانه‌دا و ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه بریتین له‌و وشه‌یه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێیت ڕاكێشێت، به‌ڵام شاشه‌ی گه‌ڕانیش ڕێگه‌یه‌كی كورته كه ده‌تگه‌یه‌نێت به (گوگڵ) و (ویكیپیدیا). ده‌رئه‌نجامی هه‌ر دوو گه‌ڕانه‌كه بۆ هه‌ر هاتنه ناوهوهیهك بریتیه (له تۆڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێ) و (له ویكیپیدیادا بگه‌ڕێ)، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌ت بۆ دهگێڕێتهوهكه له كردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌كان و بهجێهێنانهكاندا خه‌رجی ده‌كه‌یت.
* ئه‌و بهجێهێنانهی كه به هه‌ڵه داتخستوون: له‌كاتی دووجار كلیككردن له‌سه‌ر شاشه‌ی سه‌ره‌كی كاتێك كه ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كه نه‌كوژاوه‌ته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌و لیسته‌ت پیشان بدات كه ئه‌و بهجێهێنانانهی تێدایه كه له‌و دواییه‌دا به‌كارتهێناوه. له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی په‌نجه‌ت بۆ لای چه‌پ ڕه‌نگه ببێته‌هۆی جووڵه‌پێكردنی بهجێهێنانهكان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی به‌رواردا ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی بكرێته‌وه. ئه‌م كرداره‌ش (پرۆسه‌یه‌ش) تایبه‌تمه‌نده به كه‌سانی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تیایدا قاڵبوون ده‌زانن فشارخستنه سه‌ر ئایكۆنی به‌جێهێنان و مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باره له لیستی ناوبراودا، ڕه‌نگه ببێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی (-) له‌نزیك هه‌ر بهجێهێنانێكهوه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌ست به‌ركه‌وتنی (لمس) به‌جێهێنان له‌توانایدایه دایخات، ئه‌مه‌ش جووڵه‌یه‌كی به‌كه‌ڵكه گه‌ر هاتوو بهجێهێنانێك هه‌بوو له‌پشت ئه‌مه‌وه له‌كاردا بوو كه ده‌بووه‌هۆی هه‌ندێك كێشه.
* ڕێگه‌ی كورتكراوه بۆ مۆسیقا: په‌نجه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و شاشه‌ی به‌جێهێنانه تێپه‌ڕێنه كه پێشتر به ئاراسته‌ی ڕاستدا به‌كارت هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی كورتكراوه‌ی دیكه‌ت ده‌ستبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئامرازه‌كانی ئیشپێكردنی مۆسیقا بگه‌یت. گه‌ر تۆ دوا سیستمی ئیشپێكردنی (ئه‌ی ئۆ ئێس 3، 4) هه‌بوو، ئه‌وا دوگمه‌یه‌ك ده‌بینی كه پێیده‌وترێت ئامرازی ئیشپێكردنی تایبه‌ت به (ئێر پلای) و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌نگی تایبه‌ت به (ئه‌پڵ). لێره‌وه ده‌گه‌یته ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه ده‌تگه‌یه‌نێته دوگمه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی سوڕانی شاشه، به‌جۆرێكی وا ده‌توانیت توانای ته‌له‌فۆنی مۆبایلی (ئایفۆن) بكه‌یته‌وه و داخه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له شێوازی سه‌ره‌وه بۆ شێوازی ئاسۆیی بگۆڕێت. جارێكی دیكه په‌نجه‌ت به ئاراسته‌ی لای ڕاست تێپه‌ڕێنه له‌سه‌ر شاشه‌كه، بۆ ئه‌وی ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له (ئایفۆن)دا ده‌ركه‌وێت.
* كڵۆمكردنی (داخستنی) ده‌نگ: گه‌ر حه‌زت كرد به‌رزی ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ت دیاری بكه‌یت ده‌توانیت به‌ره‌و (ڕێكخستنی ئامێره‌كه) (Settings) بڕۆیت، ئینجا بۆ (ئایپۆد). له‌ژێر (سنووری به‌رزی ده‌نگ)دا، ده‌توانرێت ئه‌وپه‌ڕی به‌رزی ده‌نگ ڕێكبخرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕه‌مز داده‌نرێت بۆ داخستنی ئه‌م ڕیزبه‌ندییه. ئه‌م ڕهمزهش له هه‌موو ڕه‌مزه‌كانی تایبه‌ت به ته‌له‌فۆنه‌كه جیاوازن.
*تابلۆكانی (لوحات) كلیله زانستییه‌كان:
*پاراستنی وێنه‌ی تۆڕه‌كه: گه‌ر تۆ له لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت له (سه‌فاری)دا ده‌ڕوانیت، ئه‌وا فشار خستنه‌سه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ك و به‌رده‌وام فشار خستنه‌سه‌ری ڕه‌نگه ببێته‌هۆی به ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌و دوگمانه‌ی كه لهكامێراكهتدا وێنه‌كان خه‌زن ده‌كات یاخود له‌سه‌ر تابلۆی ڕاگه‌یاندنه‌كان كۆپی ده‌كات.
*فایند وۆردس: ئه‌مه شریتی گه‌ڕانه له (سه‌فاری)دا: كه نه‌ك ته‌نیا به دوای پێگه‌كاندا بۆت ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ده‌توانیت بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا به‌كاریبهێنیت. وشه‌ی گه‌ڕان بنووسه و په‌ڕه‌كه بێنه خواره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆتاییت ده‌سته‌واژه‌ی (له‌سه‌ر ئه‌م ڕووپهره) بێت. هه‌ڵسه به كلیككردن له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه سه‌یركه بزانه له‌سه‌ر كوێی ئه‌و په‌ڕه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه تێدهڕوانی.
*تابلۆی كلیله جۆراوجۆره‌كان: ده‌توانیت تابلۆی كلیله‌كان به زمانی دیكه‌ش زیاد بكه‌یت. بڕۆ بۆ (ڕێكخستنی) (ترتیبات)ی ئامێره‌كه، دوایش بۆ گشتی (عام)، دوای ئه‌وه‌ش بۆ تابلۆی كلیله‌كان (لوحه مفاتیح) و ئینجا بۆ (تابلۆی كلیله جیهانییه‌كان). چه‌ندت ده‌وێت له‌م كلیلانه زیاد بكه. له‌جارێكی تردا كه ئه‌م تابلۆی كلیلانه ده‌رده‌كه‌وێت هاوڕایه به دوگمه‌یه‌كی بچووك، نزیك ئایكۆنێكی جیهانی. گه‌ر فشاری لێبكه‌یت ڕه‌نگه بۆ ئه‌و زمانانهت به‌رێت كه هه‌ڵیانده‌بژێریت. فشار خستنه سه‌ر ئایكۆنی جیهانی و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره ڕه‌نگه ببێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی لیستی چالاكییه‌ك كه هه‌موو زمانه هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌رده‌خات. له‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئه‌و زمانه‌ی ئاره‌زووته هه‌ڵیبژێریت و ڕاسته‌وخۆ بازبده‌یت بۆ تابلۆی كلیله‌كان. خۆ گه‌ر هاتوو بهجێهێنانێكی تایبه‌ت به وێنه و ده‌موچاوه گاڵته‌جاڕییه‌كان دابه‌زێنیت كه زۆر كات له‌گه‌ڵ نامه‌كاندا داده‌به‌زن، ده‌توانیت ئه‌م ئایكۆنه بچووكه دڵخۆشكه‌رانه زیاد بكه‌یت بۆ لیستی تابلۆی ئه‌و كلیلانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕووپهرهكهدا هه‌ن.
*نیشانه‌ی دیالێكته جۆراوجۆره‌كان: له تابلۆی كلیله تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئینگلیزی ئه‌مریكی، كلیككردن له‌سه‌ر پیتێك و به‌رده‌وامبوون له‌فشار خستنه‌سه‌ری، ڕه‌نگه گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕه‌كانی دیكه بكات له‌و پیته‌دا، بۆ ئه‌وی بتوانیت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه به دیالێكتی جۆراوجۆر ده‌ربڕین بخه‌یته‌ڕوو له‌باره‌ی خۆته‌وه. به‌رده‌وام به له‌سه‌ر فشار خستنه سه‌ر پیتی (e) بۆ نموونه بۆ بینینی دیالێكت و ده‌ربڕینی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و پیته.
*له‌ناوبردنی خێرا: ته‌له‌فۆنی مۆبایلی (ئایفۆن) كاتێك پێی ده‌نووسیت لهرانهوهیهكی هه‌یه كه ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی (خیار) پووچه‌ڵكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ت پێ بدات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی نووسیوته (چاپت كردووه).
*له‌ناو فڕۆكه‌دا:
*تۆڕی (وای-فای) تایبه‌ت به فڕۆكه: تا تۆڕی وای فای تایبه‌ت به فڕۆكه په‌ره‌بسێنێت و گه‌شه بكات، سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل له‌ناو فڕۆكه‌دا، به‌ڵام ئامێری فڕۆكه به ئامێره‌كه‌ی تۆ كاریگه‌ر نابێت یاخود به په‌یوه‌ستبوونت به تۆڕه‌وه كاری تێناكرێت. لێره‌وه ده‌توانیت بگه‌یته تۆڕی فڕۆكه‌كه بێ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر سیستم و یاسای فیدراڵی.
* لاقیتهی شاشه: كلیككردن له‌سه‌ر هه‌ر دوو دوگمه‌ی سه‌ره‌كی شاشه و خۆڕاگریی له‌هه‌مانكاتدا، له‌توانایدایه كاتت بۆ پاشه‌كه‌وت بكات و وێنه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه خه‌زن بكات كه له‌سه‌ر شاشه‌ی (ئایفۆن) هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ی كه كامێراكه گرتویه‌تی.
* پێچانه‌وه‌ی شریته‌كان بۆ پێشه‌وه و دواوه: له‌كاتی گوێگرتن یان بینینی شریتێكی ده‌نگی یان ڤیدیۆیی تۆ ئه‌وه بزانه كه ده‌توانیت له‌ڕێی شریتهكهوه بجووڵێیت له‌ڕێگه‌ی خلیسكاندنی په‌نجه‌ت به‌لای چه‌پ و ڕاستدا له‌سه‌ر ڕووی شریته‌كه، به‌ڵام گه‌ر په‌نجه‌ت بۆ خواره‌وه خزاند، دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی خزاندت، ئه‌وا ده‌توانیت به‌خێرایی جۆراوجۆر بجووڵێیت بۆ پێشكه‌شكردنی شریته‌كه، یان پێچانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی ورد.
* دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئیشپێكردن: گه‌ر هاتوو ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كه‌ت هێواش و خاو بوو ئه‌وه بكه شاره‌زاكان ده‌یكه‌ن... هه‌ڵسا به بهجێهێنانێكی ڕۆژژمێری توند له‌ڕێگه‌ی به‌یه‌كه‌وه فشار خستنه‌سه‌ر دوگمه‌ی جێگیركردن و شاشه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه تا ئامیًَرهكه به ته‌واوی ده‌كوژێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رله‌نوێ داگیرساندنه‌وه و ئیشپێكردنه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دروشمی (ئه‌پڵ)ه‌وه كه وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م به‌جێهێنانه به‌جێمه‌هێڵه و وازی لێ مه‌هێنه تا دروشمه‌كه نه‌بینیت. گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌مه به به‌رده‌وامی و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بكه‌یت ئه‌وا به‌یناوبه‌ین بیكه.
ئا: شاكار محمد
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق