2011-09-07

چیرۆكی‌ باكگراونده‌كه‌ی ئێكس پی‌



یه‌كێك له‌ وێنه‌ ناوداره‌كانی‌ ویندۆی ئێكس پی وێنه‌ی كێڵگه‌یه‌كی‌ سه‌وزه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی‌ ئه‌م وینۆدیه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه‌ دروستده‌كرێت ئه‌م وێنه‌یه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌كو وێنه‌ی پشتی‌ شاشه‌ بۆ كۆمپیوته‌ر كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ زۆر جوانی‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ویندۆی ئێكس پی ئه‌م وێنه‌یه‌ وه‌كو باكگراوند به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا پرسیاره‌ چیرۆكی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ چۆنه‌؟ ئایا له‌كوێوه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟
ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ ناوی‌ ( Bliss)ه‌، به‌مانای (به‌هه‌شت) دێت، ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ساڵی‌ 1996 گیراوه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ئاسایی تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌ش و سپیه‌ كه‌ دواتر به‌و شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنراوه‌ و بووه‌ به‌و وێنه‌ به‌ناوبانگه‌ی كه‌ هه‌یه‌.
ئه‌م وێنه‌یه‌ پێش ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ویندۆی ئێكس پی بووه‌، شایه‌نی‌ باسكردنه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر (شارلز ئۆرێر)ه‌وه‌ گیراوه‌ له‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێڵگه‌كانی‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مریكا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ترێ‌ و كامێرایه‌كی‌ ئاسایی وێنه‌ گیراوه‌، شارلز ته‌نها وه‌كو وێنه‌یه‌كی‌ ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ كردووه‌ وه‌كو هه‌ر وێنه‌یه‌كی‌ تر.
دواتر پرسیار له‌ فۆتۆگرافی ئه‌و وێنه‌یه‌ كرا كه‌ ئایا چه‌ندی پاره‌ وه‌رگرتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ ئێستا به‌ناوبانگترین سیستمی‌ ئیشپێكردن به‌كاریده‌هێنێت وتی‌: "من ناتوانم هیچ شتێك بڵێم سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێی‌ داوم، چونكه‌ پاراستنی‌ نهێنی‌ ئه‌و نرخه‌ ئه‌ویش بۆخۆی به‌شێكه‌ له‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌نێوانماندا".
هه‌روه‌ها وتیشی‌: "من هیچ كات چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه‌ وێنه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی‌ زه‌به‌لاحی دنیایی ته‌كنۆلۆجیاوه‌ بڵاوبێته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ بیناسێته‌وه‌ به‌كاریبێنێت بۆ باكگراوندی‌ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان و ئه‌م كاره‌ زۆر جێی‌ دڵ‌ خۆشییه‌ بۆمن وه‌كو فۆتۆگرافێك".



ئا: بڕوا عوسمان
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق