2011-09-07

دوو به‌رهه‌می نوێی سامسۆنگ



له‌نوێترین به‌هه‌رمه‌كانی ئه‌لیكترۆنی‌ كۆمپانیای سامسۆنگدا دوو كامێرایه‌ كه‌ یه‌كه‌میان له‌جۆری Samsung NX200ه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ كوالێتی‌ 20.3 مێگاپێكسڵ‌ وێنه‌ بگرێت و به‌كوالێتی‌ به‌رزیش ڤیدیۆ تۆماربكات ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ده‌توانرێت هاوێنه‌كه‌ی واته‌ لێنزه‌كه‌ بگۆڕدرێت به‌ دانه‌یه‌كی‌ تر.

له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رزه‌كانی‌ ئه‌م كامێرایه‌ گرتنی‌ وێنه‌یه‌ به‌ كوالێتی‌ 20.3 مێگاپێسڵ‌ و تۆماركردنی‌ ڤیدیۆ به‌ كوالێتی‌ 1290X1080 و هه‌ستیاری ڕووناكی‌ (ISO)ه‌كه‌ی له‌نێوان 100 بۆ 12800دایه‌، كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م كامێرایه‌ نرخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ‌ لێنزێكی‌ 18-55 ملیمدا ده‌گاته‌ 900$.
كۆمپانیای سامسۆنگ ئاشكرای كرد كه‌ به‌رهه‌می‌ دووه‌می‌ كامێرایه‌كی‌ تره‌ له‌ جۆری WB750 كه‌ توانای نزیككردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی هه‌یه‌ به‌ 18X و گرتنی‌ وێنه‌ی هه‌یه‌ به‌ كوالێتی‌ 12.5 مێگا پێسكڵ‌ و تۆماركردنی‌ ڤیدیۆ به‌ 1080p، سه‌باره‌ت به‌ كاتی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ و نرخی ئه‌م كامێرایه‌ كۆمپانیاكه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌داوه‌.





س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق