2011-09-07

سۆنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌



شاره‌زایانی بواری تێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كۆمپانیای (سۆنی) نه‌یتوانیوه‌ بازارێكی گه‌رم بۆ دوو كۆمپیوته‌ره‌ تابلێته‌ نوێیه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات.

هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ زۆری نرخه‌كه‌یان و خراپی كوالیتییه‌كه‌یان.
كۆمپانیای (سۆنی) ئێستا روبه‌روی ئركێكی قورس بوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشه‌نگی بازاڕی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ كۆمپانیای (ئه‌پڵ) كه‌ زیاتر له‌ ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌می (iPad)ی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ و جیهانی به‌لای ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ئاستبه‌رزه‌دا راكێشا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شاره‌زایان پێیان وایه‌ ئێستا كڕیاره‌كان ئاماده‌ نین هه‌مان نرخی ( iPad) بده‌ن به‌ به‌رهه‌مێكی (سۆنی) كه‌ له‌ (iPad) باشتر نیه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ فرۆشی كۆمپیوته‌ره‌ بچوككراوه‌كان كه‌ به‌ (تابلێت) ناسراوه‌ بگاته‌ 60 ملیۆن یه‌كه‌، و له‌ساڵی 2015 ده‌گاته‌ 273 ملیۆن یه‌كه‌  له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.





س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق