زاناكان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌ره به كۆمپیوته‌ره‌كانی تایبه‌ت به چاودێریكردنی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی بده‌ن به جۆرێك كه كتومتی پێشبینییه‌كان زۆر زیاد بكه‌ن و ڕێگه له كاره‌ساته سروشتییه كوشنده‌كان بگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه (ئالان سۆرپ) كه زانایه‌كی به‌ریتانییه ڕایگه‌یاند گه‌یشتن به‌و ئامانجه 20 تا 40 ساڵی تری ده‌وێت.
سۆرپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕه‌نگه دوای چه‌ندین ساڵی تر كتومتی وێنه و نه‌خشه كۆمپیوته‌رییه‌كانی تایبه‌ت به پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی بگه‌نه ئاستی چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا كه سكێڵه‌كه‌ی 100 كیلۆمه‌تره.
وتیشی 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سكێڵی ئه‌و نه‌خشانه 300 كیلۆمه‌تربوون.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ندێ زانا، جیهان له‌وه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێك له كاریگه‌رییه ترسناكه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2030 تا ساڵی 2050 ده‌رده‌كه‌وێت.
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق