به‌ڕای شاره‌زایان پاسوۆرد (وشه‌ی نهێنی) چیتر ناتوانێ پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كان بپارێزێ. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ڕێگایه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا زانیارییه‌كانی خۆت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بپارێزێ:
ئایا پاسوۆرد به‌ڕاستی كۆتاییهاتووه و كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه؟ مه‌سه‌له‌كه واده‌رده‌كه‌وێ، هه‌موولایه‌ك پێی په‌ستن و كه‌م كه‌س ده‌توانێ سه‌رجه‌م وشه‌كانی پاس وۆرده‌كه‌ی بیربكه‌وێته‌وه كه پێشتر داینابوون. دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ده‌یان جۆر ئیشوكاری ژمێركاریان هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش بیه‌وێ زۆر ئاگای له خۆی بێ ئه‌وه پێویستی به پاسوۆردێكی ته‌واو جیاواز هه‌یه. هه‌موو پاسوۆردێكیش پێویستی به هه‌ندێك ئاڵۆزكاری هه‌یه واته تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ژماره و پیت و هێماكان، به‌ڵام ئایا كه‌سمان هه‌یه بتوانێ هه‌موو ئه‌وانه له‌ناو مێشكی خۆیدا بپارێزێ؟ زۆربه‌ی خه‌ڵك گوێی پێ ناده‌ن و ته‌نها یه‌ك پاسوۆرد داده‌نێن و له‌هه‌موو شوێنێكدا به‌كاریده‌هێنن. هه‌ندێك كه‌سی تر چه‌ند پاسوۆردێك بۆ ئیمێله‌كانیان داده‌نێن كه هه‌ندێكیان تایبه‌تن به مامه‌ڵه‌كردنه بانكی و داراییه‌كان و به شێكی تریان بۆ تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخانده‌كه‌ن. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه دزه‌كه‌ره‌كان كاتێك ده‌گه‌نه ناو یه‌كێك له وێب سایته‌كان ئه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پاسوۆردانه‌شدا ده‌گرن كه له شوێنه‌كانی تریشدا به‌كاریانده‌هێنێت. دزه‌كردن و چوونه ناوه‌وه‌كانی له‌مجۆره‌ش له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆر زیادیكردووه بۆیه ڕاستتر وایه وای دابنێی كه‌وا چیتر نا‌توانیت پاس وۆرده‌كه‌ت به نهێنی بمێنێته‌وه. بۆ نموونه له هێرشێكدا كه له‌م دواییه كرابووه سه‌ر كۆمپانیای سۆنی ئه‌كاونتی ملیۆنه‌ها به‌شداربوو ئاشكرا كرا. زانایانی كۆمپیوته‌ریش ئه‌مڕۆ ده‌زانن كه‌وا ئه‌و سیستمی پاسوۆرده نوشوستی هێناوه بۆیه به‌دوای جێگره‌وه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه بۆ نموونه خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆره‌كان پێویستی به ئامێری تایبه‌تی هه‌یه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س له‌م باره‌یه‌وه هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ن و حه‌ز به به‌كارهێنانی ناكه‌ن كارته زیره‌كه‌كان و هێماكانی پێناسه‌كردنیش ئه‌گه‌ری ونبوون یاخود دزینیان هه‌یه، بۆیه ڕیتش مۆگال-ی سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ره ڕاپه‌ڕێنه‌ره‌كان له كۆمپانیای سكیورۆسز كه كۆمپانیایه‌كی ڕاوێژكارییه له كاروباری ئاسایش‌دا. ده‌ڵێ سه‌رجه‌م هۆكار و ڕێگاكانی ترمان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هه‌میشه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پاسوۆرد، چونكه له نێو كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری خراپی تردا ئه‌و سووكترین و ساناترینیانه، به‌ڵام دواجار ماركۆس جاكۆبسۆن كه توێژه‌رێكی به‌توانای كاروباری ئاسایشه و دكتۆرای له زانستی كۆمپیوته‌ردا هه‌یه گه‌یشته چاره‌سه‌رێك كه ناوی ناوه وشه خێراكان واته له جیاتی داهێنانی وشه‌یه‌كی ئاڵۆزی نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاسوۆرد. ئه‌و توێژه‌ره‌وه‌یه پێیوایه ده‌كرێ سێ وشه‌ی ساكاری یه‌ك له دوای یه‌ك به‌كاربێنێ كه له بیرۆكه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵقوڵابێ. خۆت نه‌بێ كه‌سی تر پێی نه‌زانێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕێگای چوونه سه‌ر كاره‌كه‌تدا و له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا بۆقێكت به تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پلیشانده‌وه و به‌زه‌ویه‌وه نووسا، ده‌توانی وشه‌كانی ئه‌و ڕووداوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربێنی (بۆق. كار. زه‌وی).
هه‌ر له سووده‌كانی ئه‌و شێوازه‌وه ده‌توانی سێ وشه‌كه یه‌ك له دوای یه‌ك به‌كاربێنی (زه‌وی، بۆق، كار) هه‌روه‌ها ده‌توانی ئه‌و سیستمه تایبه‌ت به خۆت به‌كاربێنی، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك دواشبكه‌وێ ئه‌وه سیستمه‌كه یه‌كێك له‌وشه‌كانت بیرده‌خاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ت بكه‌وێته‌وه یاد. به‌مه‌ش هه‌رسێ وشه كلیله‌كه‌ت بیرده‌كه‌وێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه جاكۆبسۆن ده‌ڵێ یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئاماده‌كاری ئه‌و خزمه‌تگوزارییه خه‌ریكه بیرۆكه‌ی وشه خێراكان بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی دڵنیا بێ.
له ڕاستیشدا وشه خێراكان هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كی ڕاستدا، به‌ڵام دیاره دوا ڕێگه‌چاره‌ی چاوه‌ڕوانكراو نییه، چونكه ئێمه هه‌میشه پێویستیمان به‌وه ده‌بێ یه‌كێك ڕێگایه‌كی ترمان بۆ دابهێنێت كه جیاوازیه‌كی ڕیشه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگایه‌دا هه‌بێ كه ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه، چاره‌سه‌رێك كه زۆر باشتر و سه‌ركه‌وتووتر بێ.
سه‌رچاوه: www.alsabaah.com
و: تاهیر عوسمان
س: خه ندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق