له‌جیهانی تویته‌ر و وه‌رزش، به‌تایبه‌ت كه تۆپی پێ تێیدا پاشایه. له یارییه‌كانی خولی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌وروپا و له‌یاری نێوان چێڵسی و به‌رشلۆنه كه له ٢٤ی ئه‌م مانگه و له به‌رشلۆنه به‌ڕێوه چوو و به‌سه‌ركه‌وتنی چێڵسی كۆتایی هات به ئه‌نجامی ٣-٢ (١-٠ له‌یاری چوون و ٢-٢ له‌یاری هاتن) ١٣٦٨٤ تویت له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ئه‌نجامدرا. و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ تویته‌ر تۆماركرد له بواری ڕووداوی وه‌رزشیدا.
تویته‌ر له بلۆگه‌كه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: " خاڵی گفتوگۆكان به‌رزبوونه‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوای گۆڵه‌كه‌ی فرناندۆ تۆرێس له‌كۆتایی یارییه‌كه و به‌رامبه‌ر بوون و بردنه‌وه‌ی چێڵسی له‌قۆناغی پێش كۆتایی".
پێشتریش تۆپی پێ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد له‌تویته‌ر له‌خولی ژنان بۆ تۆپی پێ و له‌یاری كۆتایی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ژاپۆن نزیكه‌ی ٧١٩٦ تویت بۆ هه‌رچركه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، كاتێك یاریزایی به‌رازیلی ریكاردۆ كاكا كه یاری بۆ ڕیاڵ مه‌درید و له‌ساته‌وه‌ختی تاج له‌سه‌رنانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نزیكه‌ی ١٠ ملیۆن تویت ئه‌نجامدراوه.
س: سی نێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق