2012-05-30

فەیسبووک نووسینگەی خۆی لە دوبەی کردەوە



لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە بورجی خەلیفەی دوبەی ئەنجامدرا فەیسبووک ڕایگەیاند کە یەکەم نووسینگەی خۆی لە ناوچەکە کردەوە.


کریستیان هێرناندز گالاردۆ بەڕێوەبەری بنکەی هاوبەشەکانی فەیسبووک ڕایگەیاند: "ئگەر تەماشای ناوچەکە بکاین بە شێوەیەکی گشتی کەئیمارەتی دوبەی باشترینە لەبەرئەوەی وەبەرهێنانە تەکنۆلۆجی و مرۆییەکان زۆر لەگەڵ گەرمی بازاڕی پڕوپاگەندەکردن تێیدا".

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ببینین ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە ناوچەکە بەرزبوەتەوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە ٤٢ ملیۆن لە کاتێکدا ١٤ ملیۆن بووە لە ساڵی ٢٠١٠.

گالاردۆ وتیشی: "ئەگەر لە مارک زوکەربێرگ بپرسیت ئەوا دەڵێت ئامانجمان بەکارهێنەرانەوە و ژمارەیان لە ناوچەکەدا گەیشتوەتە ٤٢ملیۆن و زۆربەیان لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەکەوەن، بەکارهێنەرە میسری و مەغریبی و ئیماراتییەکان چالاکترینن".

س: سی ئێن ئێن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق