2022-05-11

کوردیی ناوەندی بۆ وەرگێڕی گوگڵ زیاد دەبێت

لەوتەی دەستپێکی کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی گوگڵ، ساندەر پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گوگڵ زیادکردنی ٢٤ زمانی نوێی بۆ وەرگێڕی گوگڵ ڕاگەیاند.

وەرگێڕی گوگڵ ئێستا پشتگیری 133 زمان دەکات، ئەو 24 زمانە نوێیەی کەزیادکراون لەزۆرینەی تەکنەلۆجیای بەردەست بەکارناهێنرێن.

زمانە زیادکراوەکان لەلایەن زیاتر لە 300 ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێنرێن.

زمانە زیادکراوەکان بریتین لە (کوردیی ناوەندی، ئەسامی، ئەیمارا، بامبارا، بۆجپووری، دێڤیهی، دۆگری، Ewe، گوارانی، ئیلۆکانۆ، کۆنکانی، کریۆ، لینگالا، لوگاندا، مایتیلی، مایتیلان (مانیپوری)، میزۆ، ئۆرۆمۆ، کیچوا، سانسکریت، سێپیدی، تیگرینیا، سۆنگا، توی).

ژیری دەستکرد لەگوگڵ سوپاسی شارەزایان و بەکارهێنەرانی ئەو زمانە نوێیانە دەکات، لەنێویاندا 5 کوردزمانی تێدایە کە ئەم بەڕێزانەن:

بۆکان جاف، میدیا غازیزادە، ڕۆشنا عومەر عەبدولڕەحمان، سامان ڤایسیپور، سەرچیا خورشید.

نموونەیەک لەوەرگێڕی گوگڵ بۆ زمانی کوردیی ناوەندی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق