2011-05-31

سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌ندرۆید پارێزراوه‌



پاش‌ ئه‌وه‌ی‌ سیستمێكی‌ نوێی‌ ئه‌ندرۆید له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاوكرایه‌وه‌، چه‌ند توێژه‌رێكی‌ ئه‌منی‌ ئاشكرایانكرد، كه‌ له‌ ڕووی‌ ئه‌منییه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامداو بۆیانده‌ركه‌وت، كه‌ (99%) پارێزگاری‌ ئه‌منی‌ له‌ ئامێره‌كه‌، له‌ كاری‌ سیخوڕی‌ ده‌كات.
توێژه‌ره‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، سیستمی‌ ئه‌ندرۆید (2.3.3) له‌ڕێگه‌ی‌ وای‌ فای‌ زۆر به‌ ئاسانی‌ هاككه‌ره‌كان دزه‌یان ده‌كرده‌ نێو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌و به‌ ئاره‌زووی خۆیان یارییان به‌ حسابی‌ تاكه‌كه‌سی‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا كۆمپانیاكه‌ ڤێرژنێكی‌ نوێی‌ ئه‌ندرۆید (2.3.4) به‌رهه‌مهێناوه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی‌ چاره‌سه‌ركردووه‌.
له‌ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی‌ ئامێری‌ گالاكسی‌ تاب‌‌و زووم، به‌بێ‌ دڵه‌ڕاوكێی‌ هاككردن، سیستمی‌ (ئه‌ندرۆید3) به‌كارده‌هێنن، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی‌ كه‌ كۆمپانیای‌ گوگڵ له‌ ڕووی‌ ئه‌منییه‌وه‌ له‌م پرۆگرامه‌دا ئه‌نجامی‌ داوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق