2011-05-31

فه‌یسبووك له‌خه‌ته‌ردایه‌


شاره‌زایانی ئه‌منی كۆمپانیای Symantec ئاشكرایانكرد، كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Facebook له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه‌ توانراوه‌ به‌كاربهێنرێت‌و بچێته‌ ناو پێگه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌و 100 هه‌زار كه‌س تووشی كێشه‌ی گۆڕینی ژماره‌ نهێنییه‌كانیان بوون.
ئه‌م كۆمپانیا ئه‌منییه‌ هۆشداری ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، كه‌ هاككه‌ره‌كان توانیویانه‌ بچنه‌ ناو ئه‌لبومی وێنه‌كان‌و هه‌موو چاته‌كان‌و ژیاننامه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت چاته‌ سێكسییه‌كان‌و هه‌موو نامه‌ناردنه‌كان‌و زانیارییه‌ تایبه‌تییه‌كان.
شاره‌زایانی ئه‌منی كۆمپانیای (Symantec) داوای گۆڕینی وشه‌ی نهێنی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دانی به‌م ڕاستیه‌دا ناوه‌و ڕایگه‌یاندووه‌؛ كه‌ كێشه‌ی ئه‌منییان هه‌بووه‌ له‌ فه‌یسبووك‌و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی پرۆگرامی كۆن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق