2011-06-09

ویندۆزی‌ 8 خرایه‌ڕوو


له‌دوای به‌رهه‌مهێنانی حه‌وت ڤێرژنی دیكه‌ی سیستمی ویندۆز، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌شته‌مین ڤێرژنی ویندۆزی خسته‌ڕوو.ماوه‌ی دوو ساڵه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ك و ڤیدیۆیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ڕووكه‌شی ویندۆزی‌ 8یان ده‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ویندۆز 8ی خسته‌ڕوو. ئاشكراكردنی ئه‌و ویندۆزه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه‌ بوو كه‌ تیادا زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌ گرنه‌كانی ویندۆزه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.ئه‌و ڤیدیۆیه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كانی مایكرسۆفته‌وه‌ خرایه‌ڕوو، له‌لایه‌ن Jenden Harrisه‌وه‌ پێكشه‌شكرا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌شی به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز.Jenden Harris ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ویندۆزی‌ 8 خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ئاستبه‌رزه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌كارهێنه‌ارنی ویندۆز هه‌رگیز بیریان لێ نه‌كردبێته‌وه‌.ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ ده‌توانێت وه‌ك سیستمێكی‌ ئاسایی كاربكات و ده‌شتوانێت وه‌ك سیستمێك كار بكات كه‌ ته‌واو پێیبوترێت touch system.هه‌ر بۆیه‌ ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ كاربكات كه‌ كیبۆردیان نییه‌ و هاوكاتیش له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ كارده‌كات كه‌ خاوه‌نی كیبۆردن.به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ش بێت كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، interfaceی ویندۆزه‌كه‌ له‌سه‌ر شێوازی Metroه‌ كه‌ هه‌مان شێوازی ویندۆز فۆن 7ه‌و مایكرۆسۆفت چه‌نده‌ها گۆڕانكاری دیكه‌شی له‌ سیستمه‌كه‌دا ئه‌نجام داوه‌، كه‌ ته‌واو مه‌به‌ستی ڕكابه‌ریپێكردنه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیستمه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا.به‌تایبه‌ت سیستمی ویندۆزی‌ 8 به‌شێوه‌یه‌ك بنیاتنراوه‌ كه‌ هاوڕێیه‌ بۆ به‌كارهێنانی له‌سه‌ر ئامێره‌ تابلێته‌كان.پێشبینی ده‌كرێت به‌رزی سیفه‌ته‌كانی ئه‌م ویندۆزه‌ نوێیه‌، نه‌وه‌یه‌كی نوێی Chipی ئه‌لیكترۆنی بهێنێته‌ كایه‌وه‌.كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانه‌ له‌ ڕووی به‌رهه‌مهێنانی سیستمه‌ كارپێكه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ و تائێستا حه‌وت ڤێرژنی سیستمی كارپێكردنی به‌رهه‌مهێناوه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت هه‌شته‌مین ڤێرژنیشی له‌ ساڵی داهاتوودا بخاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران.

س: ئاسوى ئايتى (پيشتر فيديوى ويندوزى 8 لةم مالپةرةدا دابةزينراوة)



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق