2011-06-09

مۆبایل تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات؟



ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و تیشكانه‌ی له‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌رده‌چێت ببێته‌هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. سه‌ره‌نجام ڕێكخراوه‌كه‌ مۆبایلی خسته‌ لیستی ئه‌و هۆكارانه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت وه‌ك قورقوشم و ده‌ردراوی ئۆتۆمبێله‌كان و ماده‌ی كلۆرۆفۆرم.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (دكتۆر دیڤرا ده‌یڤز) له‌ سه‌نته‌ری خۆپاراستن له‌ نیویۆرك ڕایگه‌یاند؛ "ئێستا ناتوانین به‌ خه‌ڵك بڵێین مۆبایل به‌كارمه‌هێنن، چونكه‌ كاریگه‌رییه‌كانی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناشتوانین دڵنیایان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ مۆبایل مه‌ترسی نییه‌ بۆ ته‌ندروستییان.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا كه‌ 10 ساڵی خایاند و ئه‌نجامه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشكراكرا، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنانی چڕ و به‌رده‌وام بۆ مۆبایل كارده‌كاته‌ سه‌ر ڕێژه‌ی گلۆكۆز له‌ مێشك و ده‌بێته‌هۆی زیادكردنی جوڵه‌ و چالاكی خانه‌كانی مێشك، به‌ڵام تائێستا نه‌سه‌لمێندراوه‌ ئاخۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ زیان به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نن یان نا.



س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق