(ئێریك شمیت) سه‌رۆكى كۆمپانیاى گۆگڵ و (مارك زوكه‌ربێرگ) دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى فه‌یسبووك حكومه‌ته‌كانى جیهانیان له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه زیێده‌ڕۆیى نه‌كه‌ن له‌سانسۆر خستنه‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌وڵاته‌كانیاندا.
له‌و باره‌یه‌وه (مارك زوكه‌ربێرگ) ووتى: "نابێت حكومه‌ته‌كان هه‌ندێ لایه‌نى ئینته‌رنێت له‌خه‌ڵك قه‌ده‌غه بكه‌ن و به‌ویستى خۆیان ڕێگه به‌هه‌ندێ لایه‌ن بده‌ن".
هاوكات (ئێریك شمیت) ڕاگه‌یاند: "كه‌ته‌كنه‌لۆژیاى ئینته‌رنێت له‌حكومه‌ته‌كان خێراتره بۆیه پێویسته حكومه‌ته‌كان به‌ر له‌ده‌ركردنى یاسایه‌ك بیر له‌ده‌رهاویشته‌كانى بكه‌نه‌وه.
لێدوانه‌كانى (شمیت) و (زوكه‌ربێرگ) ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ نیگه‌رانییه‌كانى سه‌رپه‌رشتیارانى بوارى ئینته‌رنێت كه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه حكومه‌ته‌كانى جیهان به‌ئاراسته‌ى توندتر كردنى سانسۆرى سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌نگاو بنێن.
س:ئاسۆى ئاى تى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق