2011-06-01

(ڕێبه‌ر كویك) ناچاركرا بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سیسته‌مه‌ كۆنه‌كه‌ی‌


دوای‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران به‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاتژمێره‌كانی‌ داونلۆد بۆ (7) گێگا بایت،  رێبه‌ركویك ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سیستمه‌ كۆنه‌كه‌ی‌.
شه‌وكه‌ت عیزه‌ت محێدین، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئاشكرایكرد: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌راندا هێڵه‌كه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تای لێ دێته‌وه‌ و سیسته‌می گێگا بایت وه‌ستێنرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم  ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌مرۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كۆمپانیادا بڕیاری ئاسایی كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌یان داوه‌ و به‌كارهێنه‌ران له‌مه‌ودوا هه‌روه‌كو سه‌ره‌تا ده‌توانن به‌فری داونلۆد بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمپانیای ڕێبه‌ر كویك له‌شاری سلێمانی سیسته‌مێكی نوێی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌كارهێنه‌ران ته‌نیا ده‌توانن 7 گێگا بایت داونلۆد بكه‌ن له‌مانگێكدا و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌رانی لێ كه‌وته‌وه‌ و گه‌یشته‌ ئاستی گردبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كۆمپانیا و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامێری ڕێبه‌ر بۆ كۆمپانیا.
س: خه ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق