2011-06-06

گۆگڵیش دووگمه‌ی لایكی فه‌یسبووك و تویته‌ری هه‌یه‌؟؟!!!

 

 هه‌ریه‌كه‌ له‌ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فه‌یسبووك و تویته‌ر دووگمه‌ى لایك و تویته‌رییان هه‌یه‌ كه‌ بو بڵاوكردنه‌وه‌ و پشتگیریكردن له‌و بابه‌ته‌ دانراوه‌، له‌كاتى گه‌ڕان له‌و ماڵپه‌ڕاندا له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ى تو لایكت بۆى كردووه‌ پیشانى هاوڕێكه‌تى ده‌دات له‌پێشى ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌.
ئێتا كۆمپانیاى به‌هێزى گۆگڵ له‌كاتى گه‌ڕان به‌دواى شتێكدا دووگمه‌یه‌ك له‌ته‌نیشتى تایتلًَى ئه‌و داتایه‌ داده‌نێت كه‌ بۆى گه‌ڕاویت. له‌و كاته‌دا حه‌زت له‌و لینكه‌ یان ئه‌و داتایه‌ بوو ئه‌و كلیك له‌سه‌ر (+1) بكه‌.. كاتێكیش هاوڕێیه‌كت سێرچ ده‌كات به‌دواى ئه‌و شته‌ى كه‌ تۆ لایك (+1)ت بۆى كردووه‌ پێشى ده‌خات له‌كاتى ئه‌نجامه‌كاندا.
جگه‌ له‌سێرچى گۆگڵدا له‌ بلۆگه‌ره‌كانى بلۆگه‌رى گۆگڵیش هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ئێستا ته‌ماشاى خواره‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ ده‌یبینیت.

گه‌ر دیار نه‌بوو؟؟!!! چى بكه‌ین!!!
ئێستا تۆ له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌فه‌یسبووك یان تویته‌ر ئه‌ندام بیت واته‌ هه‌ژمارت هه‌بێت ئه‌و كات دووگمه‌ى لایكه‌كانیان پیشان ده‌ده‌ن.. گۆگڵیش هه‌مان سیاسه‌تى گرتۆته‌ به‌ر واته‌ تا هه‌ژماره‌ى گۆگڵت یان ئیمه‌یڵى جیمه‌یڵت داخرا بێت ئه‌وا پێت نیشان نادات...

بۆ بینینى پێویسته‌ هه‌ژمار یان ئیمه‌یڵى گۆگڵت كراوه‌ بێت یان له‌وانه‌یه‌ پرۆفایلت نه‌بێت.

پرۆفایل نه‌بوو چى بكه‌ین؟؟!!!
گه‌ر پرۆفایل نه‌بوو ئه‌وا له‌سه‌ره‌وه‌ لاى ڕاستى كلیك له‌سه‌ر ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بكه‌ ئه‌و كات لیستێكت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كلیك له‌سه‌ر (Create Profile) بكه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق