2011-06-06

هێرشەكەی سەر گوگڵ چێشتلێنەرە چینییەكان بوون؟


رۆژنامەی ول ستریت جۆرنالی ئەمەریكی لەگوگلی گواستەوە، كە ئەو هێرشەی كرایە سەر پۆستی ئەلیكترۆنی بەرپرسە باڵاكان و دزینی ژمارەی نهێنی پۆستەكانیان لەشاری جینانی چینەوە بووە.

رۆژنامەكە ئەوەشی بەسەیر باسكردووە، كاتێك وەك سەرچاوەی ئەو هێرشە قوتابخانەیەكی پیشەیی لەشاری جینان دیاریكراوە، كە ئەوە قوتابخانەیەكی پشەییە‌و تایبەتە بەپێگەیاندنی شارەزایان لەبواری خواردن دروستكردن‌و سەرتاشین‌و كاری سەربازی. 

ئەو پرسیارەش كراوە، كە ئایا كەسانی شارەزا لەدورستكردنی خواردندا، ئەو هێرشەیان پێ‌ ئەنجامدەدرێت؟ ئەمەش لەكاتێكدا بەتەواوەتی سەرچاوەكە دەستنیشان نەكراوە، بەڵكو وەكو گومانێك بووە.
بەرپرسانی ئەو خوێندنگەیەو حكومەتی چینیش ئەو زانیارییانەیان رەتكردۆتەوەو بەناڕاستیان لەقەڵەمداوە. 







س: تةلةفزيون و راديوى ناليا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق