2011-06-18

پشتگیری ویكی هه‌واڵ بكه‌ن


وه‌ك ده‌زانن ویكی میدیا چه‌ندین به‌شی هه‌یه‌ له‌وانه‌ ویكی هه‌واڵ. له‌ئێستادا ویكیپیدیا به‌زمانی كوردی بوونی هه‌یه‌ن یه‌ك له‌به‌شه‌كانی ویكیپیدیا به‌ش هه‌واڵه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ ناو لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستپێكه‌وه‌، له‌ئێستادا ویكیپیدیا پشت به‌به‌شی ئینگلیزی ویكی هه‌واڵ ده‌به‌ستێت.

بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌به‌شه‌كانی ویكیپیدیا ته‌واو بێت، له‌ئێستادا داوای زمانی كوردی بۆ ویكی هه‌واڵ ده‌كرێت و ئێوه‌ی كوردیش پشتگیری بكه‌.


هه‌ژماری ویكی هه‌واڵ دروست بكه‌
1. سه‌ره‌تا ماڵپه‌ڕی مێتا ویكی میدیا بكه‌ره‌وه‌.
2.وه‌ك له‌وێنه‌ی (1) دیاره‌ كلیك له‌سه‌ر Log in / create account بكه‌.

وينةى 1
3. دواتر وه‌كو وێنه‌ی (2) لاپه‌ڕه‌یه‌كت بۆدێت كلیك له‌سه‌ر Create an account بكه‌ بۆ دروستكردنی هه‌ژماره‌.
وينةى 2
4.له‌ وێنه‌ی (3) دیاره‌ فۆرمێكت بۆ دێت پڕی بكه‌ره‌وه‌:
وينةى 3
له‌ یه‌كه‌م خانه‌دا كۆدی سه‌ره‌وه‌ بنووسه‌ره‌وه‌.
له‌ Username ناوه‌كه‌ت بنووسه‌ (ده‌توانیت سپه‌یسیش دابنێیت له‌نێوان دوو ناودا بۆ نموونه‌ (گوگڵی كوردی)
له‌ Password و Retype Password ووشه‌ی نهێنی بنووسه‌
له‌ E-mail ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بنووسه‌ و له‌ كۆتاییدا Create account بكه‌ بۆ دروستكردنی.

چۆن پشتگیری ویكی هه‌واڵی كوردی بكه‌م
سه‌ره‌تا له‌ جێگای گه‌ڕاندا كه‌ له‌وێنه‌ی (4)دا دیاریكراوه‌ بنووسه‌
 Request new languages/Wikinews Kurdish (Sorani)
و ئینته‌ر دابگره‌.
وينةى 4
وه‌ك له‌وێنه‌ی (5) دیاره‌ ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ت بۆ دێت.
وينةى 5
وه‌ره‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌شی Arguments in favour كلیك له‌سه‌ر edit بكه‌ بۆ پشتگیریكردنی وه‌ك له‌وێنه‌ی (6)دا دیاره‌.
وينةى 6
له‌م كاته‌دا په‌یجی گۆڕانكاری به‌شه‌كه‌ت بۆ دێت تۆ ته‌نها
 * {{yes}} '''Support''' ~~~~
بنووسه‌ له‌ ژێر ===Arguments in favour=== وه‌ك له‌وێنه‌ی (7)دا دیاره‌.
وينةى 7
ئه‌گه‌ر هی تر هه‌بوو وه‌ره‌ خه‌تێكی نوێ و له‌وێدا ئه‌و ووشه‌یه‌ بنووسه‌.
وه‌ره‌ خواره‌ كلیك له‌سه‌رSave page بكه‌ بۆ پاشكه‌وتكردنی وه‌كو له‌ وێنه‌ی (8)دا دیاره‌.
وينةى 8
دواتر ئه‌نجامی كاره‌كه‌مان ده‌بینین وه‌كو له‌وێنه‌ی (9) دیاره‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق