وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان (ئیتسالات)ی عێراق ئاشكرایكرد: له (70%)ی دانیشتووانی عێراق مۆبایل به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی (23) ملیۆن مۆبایل له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
محه‌مه‌د عه‌لاوی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: له ساڵی (2003)وه ئابووری عێراق سیاسه‌تێكی بازاریی گرتووه‌ته‌به‌ر، كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیش بوونه‌ته به‌شێك له ئابووری وڵات، وتیشی:"هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و راپه‌ڕاندن، به‌و شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیش بكه‌نه، به‌شێك له ئابووری وڵات".
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌رئه‌نجامه باشه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، بریتیین له پێشخستنی ئابووری له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دارایی‌و ئیداریی، هاوكات زیادكردنی داهات تاك كه داهاتی ناوخۆیی حكومه‌تیش زیاد ده‌كات.
س: خةندان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق