2011-06-24

بیل گه‌یتس، ناگه‌ڕێته‌وه‌



بیل گه‌یتس، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێشووی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پشكی كۆمپانیاكه‌، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌كرد بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.

بیل گه‌یتس كه‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌ و ماوه‌یه‌كی زۆریش سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ بوو، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بیل گه‌یتس ده‌كرد بۆ نێو كۆمپانیاكه‌ و بۆ سه‌رله‌نوێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی كۆمپانیاكه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌شێك له‌ ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ستیڤ بالمه‌ر سه‌ركه‌وتوو نییه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌دا و چه‌ندین ڕه‌خنه‌یان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیا لێ گرتووه‌ و ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌ی بیل گه‌یتسیان خسته‌ نێو باسه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ستیڤ بالمه‌ری هاوپیشه‌ و هاوڕێشی گه‌یتس وتی: "ئێستا مایكرۆسۆفت له‌ باردۆخی زۆر باشدایه‌ و بالمه‌ر توانیوێتی به‌رده‌وامی بدات به‌ گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی مایكرۆسۆفت".

هاوكات، بیل گه‌یتس سه‌رسوڕمانی خۆی بۆ ئامێری پله‌یه‌ری Zune ئاشكراكرد و وتی: "به‌ڕاستی پله‌یه‌ری Zune پله‌یه‌رێكه‌ كه‌ خاوه‌نی كه‌مترین كه‌موكوڕییه‌ و له‌ئێستادا ته‌نها دوو پله‌یه‌ر ده‌توانن ڕكابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن كه‌ ئه‌وانیش Zune و iPodه‌.

بیل گه‌یتس له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی مایكرۆسۆفتدا، پله‌یه‌ری Zuneنم له‌ هه‌موویان زیاتر پێ په‌سه‌نده‌".



س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق