سه‌رمایه و قازانجێكی چه‌ندان ملیۆنی هاتۆته ئاراوه له ده‌رئه‌نجامی شكاندنی پارێزگاری مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه.
شكاندنی به‌رگری و پارێزگاری ته‌له‌فۆنه مۆبایله زیره‌كه‌كان بووه‌ته شتێكی دیار و به‌رچاو، كه له‌ده‌رئه‌نجامدا قازانج و داهاتێكی چه‌ندان ملیۆنی وه‌به‌رهێناوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسه دێنێته ئاراوه سه‌باره‌ت به مه‌ودای كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بازاڕه‌كاندا. ئیدی ئه‌م به‌رنامه‌یه كه توانیویه‌تی خۆی له‌زۆر له كۆتوبه‌نده داسه‌پاوه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕزگار بكات، بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی قازانجی گه‌وره. (كیفین لی) له زانكۆی جۆرج مانیسۆن ده‌ڵێت: كه ساڵانه 50 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستده‌كه‌وێت له ئه‌نجامه‌كانی قسه‌كانی له (كریگیسلیست)دا (هه‌وڵ بده ته‌له‌فۆنی ئایپۆدی ئه‌مڕۆت ده‌ستكه‌وێت).
له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا، تایبه‌تمه‌ندێكی بواری كۆمپیوته‌ر ده‌توانێت كۆده‌كه داونلۆد بكاته سه‌ر ته‌له‌فۆنی (ئایفۆن)ی تایبه‌تمه‌ند به كڕیاره‌كانی و كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی جیهانێكی هاوته‌ریب له‌و به‌جێهێنان و به‌رنامانه‌ی كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌كارهێنانیانی قه‌ده‌غه كردووه. یه‌كێك له‌و سیفه‌تانه‌ی كه له‌ده‌رئه‌نجامی شكاندنی ئه‌م پارێزگارییه‌وه دێته ئاراوه، بریتیه له‌به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ستبوونی ته‌له‌فۆنی (ئایفۆن) به تۆڕی ئینته‌رنێت و ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و ئایپاد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی زیاده بده‌یت به كۆمپانیای (ئات ئاند تی)، یاخود گواستنه‌وه له خزمه‌تگوزاری كۆمپانیای (ئات ئاند تی) یاخود (فیرزۆن) بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ت به پاره‌یه‌كی كه‌متر پێشكه‌ش ده‌كات یاخود گۆڕینی ئۆپشنه‌كانی ته‌له‌فۆنی ئای فۆن، به‌جۆرێك كه ببێته شاشه‌یه‌كی خاوه‌ن سێ دووریی یاخود به‌جۆرێكی وا بێت كه ئایكۆنه بزۆكه‌كان یان هێڵه نامۆكان بگرێته خۆی.
یه‌كه‌مین شێوازی ئه‌م جۆره به‌رنامه‌یه كاتێك ده‌ركه‌وت كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 2007دا په‌رده‌ی له ڕووی ته‌له‌فۆنی ئایفۆن هه‌ڵماڵی، به‌ڵام ئێستا به‌جۆرێكی وا گه‌شه‌ی كردووه كه بووه‌ته پیشه‌سازییه‌كی پڕ قازانج به‌ملیۆنان هاوبه‌ش به‌شداری تیادا ده‌كات. له‌هه‌وڵێكدا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر له‌و گومانانه سه‌باره‌ت به مه‌ودای یاسایی شكاندنی پارێزگاری ته‌له‌فۆنه مۆبایله زیره‌كه‌كان، نووسینگه‌ی كۆنگرێس له ته‌مموزی ساڵی پاردا بڕیارێكی ده‌ركرد كه تیایدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردبووه‌وه كه ئه‌م كاره سنووربه‌زاندنێك نییه سه‌باره‌ت به مافی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به كۆمپانیای ئه‌پڵ، (لی) كه پارێزگاری ته‌له‌فۆنی ئایفۆنی شكاندووه تا ڕێگه بدات به هێنانه ناوه‌وه‌ی دیزانی نوێی شاشه، به‌جۆرێكی وا كه هاوبه‌شه‌كان بتوانن له‌نێوان ئامێره (لاسلكی) بێته‌له‌كاندا ده‌ستاوده‌ست بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت با ڕاشكاوانه قسه بكه‌م: (سه‌ره‌تا به‌و كاره هه‌ڵده‌ستام له‌پێناو خۆم و هاوڕێكانم، به‌ڵام له‌وه‌ودواتر كاره‌كه په‌ره‌یسه‌ند و ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كان هه‌فتانه ده‌گه‌یشته نێوان 5 بۆ 10 هاوبه‌ش، دواتر گه‌یشته نێوان 30 بۆ 40 هاوبه‌ش. هاوبه‌شێكم هه‌بوو له باڵیۆزخانه‌ی مه‌نگۆلیا كه ده‌یویست بچێته پایته‌ختی مه‌نگۆلیا و هه‌ر له‌وێش نیشته‌جێ ببێت و ده‌یویست له‌وێ ته‌له‌فۆنی ئایفۆن به‌كاربهێنێت.
فرۆشگای (سیدیا) كه به‌یه‌كێك له‌فرۆشگا پێشه‌نگه‌كان داده‌نرێت كه به‌جێهێنانه‌كانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ی خسته‌ڕوو، كه ناوه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌و مێشومه‌گه‌زه‌وه ناوناوه كه له داری سێودا هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ساڵانه بڕی 10 ملیۆن دۆلار قازانج به‌ده‌ستده‌هێنێت و هه‌فتانه نزیكه‌ی 4.5 ملیۆن كڕیار به‌نیازی ئه‌م به‌جێهێنانانه سه‌ردانی ده‌كه‌ن. جگه‌له‌وانه‌ش پرۆگرامسازی وا هه‌یه كه بڕی فرۆشی پرۆگرامه‌كانیان له‌م به‌جێهێنانانه ده‌گاته 10 هه‌زار دۆلار.
پرۆسه‌ی شكاندنی پارێزگارییه‌كه‌ش بریتیه له دابه‌زاندنی كۆدێك كه ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی پارێزگارییه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ دایده‌نێت له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كانی. به‌مه‌ش خه‌ڵكی به‌رنامه‌یه‌كیان ده‌ستده‌كه‌وێت كه خاڵی فرۆشتنی به‌روبوومه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌سته‌به‌ری نه‌كردووه. زۆرێك له‌و پرۆگرامسازانه‌ی كه به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌كه‌ن كه كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستی به‌سه‌ر دیزاینه‌كانیدا گرتووه پێیانوایه كه شكاندنی پارێزگارییه‌كه یه‌كێكه له‌و ئامرازانه‌ی كه وای له به‌كارهێنه‌ر كردووه چی بوێت له‌و ئامێره‌دا ئه‌نجامی بدات كه خۆی كڕیویه‌تی، به‌ڵام جیاوازییه‌كه لێره‌دا له‌و جه‌ماوه‌رییه‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه فرۆشگای (سیدیا) به‌ده‌ستیهێناوه كه زۆر كه‌س وای ده‌بینن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستڕۆیشتوویه‌كی وه‌ك (ئه‌پڵ) ده‌یبینن، به‌ڵام له جیهانی شكاندنی پارێزگاریدا. كاتێكیش فرۆشگایه‌كی ڕكابه‌ر به‌شداری ململانێی كرد له‌گه‌ڵ فرۆشگای (سیدیا) له بازاڕدا، سیدیا له‌گه‌ڵ ئه‌م فرۆشگا ڕكابه‌ره‌ی هاوپه‌یمانێتی به‌ست و ئاوێته‌ی یه‌كدی بوون.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی كه وه‌ك قۆرخكارێك په‌نجه‌ی تاوانباركردنی بۆ درێژ بكه‌ن. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای تویۆتا به‌رنامه‌یه‌كی خۆڕایی له فرۆشگای سیدیادا پێشكه‌شكرد وه‌ك بره‌ودانێك به ئۆتۆمبێلی (سایۆن سیدان). هه‌ر به‌جێگیربوونی به‌رنامه‌كه، ئیدی وای لێهات وێنه‌ی ئۆتۆمبێله تویۆتاكه له سه‌ر دواوه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فۆنی ئایفۆنه‌كه ده‌رده‌كه‌وت و شێوه‌ی ئایكۆنه‌كانی (ئایفۆن) ده‌گۆڕا، به‌جۆرێك كه وه‌ك هێمای ئۆتۆمبێلی سه‌ر شاشه‌كه‌ی پێشه‌وه ده‌رده‌كه‌وت. كۆمپانیای تویۆتا له‌پێشه‌نگی ئه‌و كۆمپانیایه گه‌ورانه بوو كه بانگه‌واز و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیان له‌سه‌ر پێگه‌ی شكاندنی پارێزگاری (حمایه) مودمای پێشكه‌شكرد، به‌مه‌ش له ساڵی 2010دا قازانجی كۆمپانیاكه بووه دوو به‌رابه‌ر (دوو ئه‌وه‌نده).
ئا: محه‌مه‌د دوكانی
س:ئاسوى ئاى تى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق