مێگا پێكسڵ
یه‌ك مێگا پێكسڵ له یه‌ك ملیۆن پێكسڵ پێكهاتووه.. مێگا پێكسڵ ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ژماره‌ی پێكسڵه‌كان له وێنه‌دا، به‌ڵكو گوزارشت له‌ژماره‌ی ئامرازه‌كان سێنسه‌ری وێنه ده‌كات له كامێرای دیجیتاڵدا یاخود ژماره‌ی ئامرازه‌كانی نیشاندان له شاشه‌ی دیجیتاڵدا.
بۆ نموونه ئه‌و كامێرایه‌ی (2048 x 1536) ئامرازی سێنسه‌ری تێدایه ژماره‌ی مێگا پێكسڵه‌كه‌ی (3.1)ه چونكه ئه‌نجامی لێكدانی ئه‌و دوو ژماره‌یه ده‌كاته نزیكه‌ی (3.1) ملیۆن پێكسڵ.
هه‌ندێ جار زاراوه‌ی (سێنسل) به‌كارده‌هێنرێت بۆ وه‌سفكردنی ئامڕازه‌كانی سێنسه‌ری كامێرای دیجیتاڵ، چونكه (سێنسل) ئامڕازی ناساندنی وێنه‌یه زیاتر له‌وه‌ی ئامڕازی به‌رهه‌مهێنانی وێنه بێت.
(بلو ڕه‌ی)
دیسكی بلو ڕه‌ی كه به (BD) ناوده‌برێت ئامرازێكی خه‌زنكردنی وێنه‌ییه، دروستكراوه تا جێی (دی ڤی دی)ی ستانده‌ر بگرێته‌وه. سوودی سه‌ره‌كی ئه‌و ئامرازه هه‌ڵگرتنی ڤیدیۆی كوالێتی به‌رز و یاری پله‌ی سته‌یشن 3 و جۆره‌كانی تری داتایه.
ئه‌و دیسكی (بلو ڕه‌ی)انه‌ی یه‌ك (له‌یه‌ر)یان هه‌یه توانای له‌خۆگرتنی 25 گێگابایتیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی دوو (له‌یه‌ر)یان هه‌یه 50 گێگابایت له‌خۆده‌گرن.
دیسكی (بلو ڕه‌ی) هه‌مان دووری فیزیكیه‌كانی (دی ڤی دی) و (سی دی) ستانده‌ری هه‌یه.
ناوی (بلو ڕه‌ی) واته (تیشكی شین) له‌و له‌یزه‌ره شین و وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه داڕێژراوه كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دیسكه‌كه به‌كارده‌هێنرێت.
له‌كاتێكدا (دی ڤی دی)ی ستانده‌ر سوود له له‌یزه‌ری سوری (650) نانۆمیته‌ری وه‌رده‌گرێت، (بلو ڕه‌ی) كه‌ڵك له له‌یزه‌رێكی شه‌پۆل كورت وه‌رده‌گرێت كه له‌یزه‌ری شین و وه‌نه‌وشه‌یی (450) نانۆمیته‌رییه، ئه‌وه‌ش توانای خه‌زنكردنی بلو ڕه‌ی بۆ شه‌ش هێنده‌ی توانای خه‌زنكردنی (دی ڤی دی) به‌رزده‌كاته‌وه.
دیسكی (بلو ڕه‌ی) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی (بلو ڕه‌ی دیسك) په‌ره‌ی پێدراوه كه گروپێكه نوێنه‌رایه‌تی دروستكرانی به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی و هاردوێری كۆمپیوته‌ر و وێنه‌ی جووڵه‌یی ده‌كات.
تا مانگی حوزه‌یرانی 2009 زیاتر له 1000 ناونیشانی دیسكی (بلو ڕه‌ی) له ئوسترالیا و 2500 له ژاپۆن و 1500 له شانشینی یه‌كگرتو و 2500 له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا هه‌بووه.
نه‌وه‌ی سێیه‌می مۆبایل
په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایلی نێوده‌وڵه‌تی (IMT 2000) كه به (3G) یان به نه‌وه‌ی سێیه‌م ناسراوه، بریتیه له گروپێكی ستانده‌ر بۆ په‌یوه‌ندیی وایه‌رلێس كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ناسێندراوه و هه‌ریه‌ك له (GSM Edge)، (UMTS)، (CDMA2000)، (DECT) و (WiMAX) له‌خۆده‌گرێت.
خزمه‌تگوزارییه‌كانیش بریتین له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی وایه‌رلێس له پانتاییه‌كی فراواندا، په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و داتای وایه‌رلێس.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانی 2G) ( و(2.5G) ، نه‌وه‌ی سێیه‌م ڕێگه‌ده‌دات به به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریی قسه‌كردن و داتا گواستنه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر كه ده‌گاته 14.4 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا بۆ (داون لینك) و 5.8 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا بۆ (ئه‌پ لینك).
كه‌واته (3G) یان نه‌وه‌ی سێیه‌م ڕێگه‌ده‌دات به به‌گه‌ڕخه‌رانی تۆڕی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌وتووتر و فراوانتر بۆ به‌كارهێنه‌ران دابین بكه‌ن و له‌هه‌مانكاتدا تۆڕی كاراتر مسۆگه‌ربكه‌ن.
ئامانج له ناساندنی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ نه‌وه‌ی سێیه‌م ئاسانكردنی گه‌شه‌كردن و زیادكردنی پانی (باند)ه‌كانه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتره.
بۆ نموونه سیستمی (GSM) ده‌توانێ نه‌ك ته‌نیا ده‌نگ، به‌ڵكو داتاش بگوازێته‌وه كه خێرایی دابه‌زاندنه‌كه‌ی ده‌گاته 14.4 كیلۆبایت له چركه‌یه‌كدا.
وای فای
(WiFi) كورتكراوه‌ی (وایه‌رلێس فیدیلیتی)یه، ئه‌و زاراوه‌یه به‌كاردێت بۆ ناساندنی هه‌ریه‌ك له‌و ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییانه‌ی به ستانده‌ری (IEEE 802.11) كارده‌كه‌ن، كه زۆربه‌ی تۆڕه‌كانی وایه‌رلێسی
( WLAN)ی ئه‌م سه‌رده‌مه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌و تۆڕه وایه‌رلێسانه له بری وایه‌ر و كێبڵ، پشت به شه‌پۆلی ڕادیۆیی ده‌به‌ستن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان، توانای بڕینی دیوار و به‌ربه‌ستیان هه‌یه و خێرایی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌گاته 54 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا.
په‌یمانگه‌ی ئه‌ندازیاره ئه‌لیكترۆنی و كاره‌باییه‌كان كه به (IEEE) ناسراوه چه‌ندین ستانده‌ری په‌سه‌ندكردووه كه تازه‌ترینیان ستانده‌ری (n802.11)یه.
پێشبینی ده‌كرێت ته‌كنۆلۆژیای تۆڕی (wifi) په‌ره‌بسێنێت و هاوشێوه‌ی ته‌كنۆلۆژیاكانی تر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له زاراوه‌ی (وای فای) تێبگه‌ین پێویسته مانای (hot spot) یان خاڵی گه‌رم بزانین.
(hot spot) بریتیه له‌و (access point)ه وایه‌رلێسی به‌شداربوانی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی ده‌توانن له ڕێگه‌یه‌وه به‌خۆڕایی كه‌ڵك له خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی ئه‌و تۆڕه وه‌ربگرن.
بۆ نموونه له زۆربه‌ی فڕۆكه‌خانه و چێشتخانه و قاوه‌خانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی تری هه‌ندێ وڵات به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره لاپتۆپه‌كانیان كه‌ڵك له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن كه بازنه‌ی 32 تا 95 مه‌تر داده‌پۆشێت. ئه‌و بازنه‌ی داپۆشینه‌ش له‌كاتی به‌كارهێنانی هه‌ندێ ئامێری به‌هێزكردنی تۆڕ فراوانتر ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر بتوانێت كه‌ڵك له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرێت پێویسته لاپتۆپه‌كه‌ی ئاماده‌كرابێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن به تۆڕی (وای فای).
ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپیوته‌ره لاپتۆپانه‌ی له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن كارتی (وای فای)ی له‌گه‌ڵدایه كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌یه‌وه ئاوێته‌ی (access point)ی تۆڕه‌كان ببێت.
س:ئاسوى ئاى تى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق