پاش به‌رهه‌مهێنانی ڕام به‌قه‌باره‌ی جیاواز و جۆری جیاواز كه له جۆره‌كانی DDR , DDR2ه‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دوایی جۆری DDR3 كه تازه‌ترین جۆری ڕامه و بۆ ئامێری كۆمپیوته‌ر به‌كاردێت ئه‌م جۆره‌ی ڕام واته DDR3 تائێستا زۆرترین قه‌باره‌ی گه‌یشتۆته 4 گێگابایت، به‌ڵام ئه‌مجاره كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن كه كۆمپانیای لێسكه‌ره (Lexar)، له پێداویستیه‌كانی كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر جۆرێكی نوێی ڕامی له‌جۆری DDR3 به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت به‌رهه‌مهێنا كه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جۆری پرۆسێسه‌ریCore i5 , Core i7 به‌كاربهێنرێت كه ئه‌مانیش دووجۆری نوێی پرۆسێسه‌رن له‌گه‌ڵ جۆری سیستمی ئیشپێكردنی ویندۆز 7 32bit و هه‌روه‌ها سیستمی ئه‌پڵ كه ناسراوه به ماك Mac OS كارده‌كات.
درێژی ئه‌م ڕامه هه‌مان درێژی ڕامی ئاسایی هه‌یه، به‌ڵام به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 18.6 ملیمه‌تره و كۆمه‌ڵێكی تری له‌م جۆره ڕامه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه كه ئه‌مانه جۆر و نرخه‌كانیانه:
4GB نرخه‌كه‌ی 200$.
8GB نرخه‌كه‌ی 310$.
16GB نرخه‌كه‌ی 720$.
ئا:بڕوا عوسمان
س: ئاسوى ئاى تى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق