2011-06-02

سۆنی زیانێكی گه‌وره‌ ده‌كات


كۆمپانیای (سۆنی) گه‌وره‌ كۆمپانیای بواری به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ زیانه‌كانی كۆمپانیاكه‌ له‌ ساڵی دارایی ڕابردوودا گه‌یشته‌ 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كه‌ مه‌زنترین زیانه‌ به‌ر كۆمپانیاكه‌ كه‌وتبێت له‌ 16 ساڵی ڕابردوودا.

هاوكات پێشبینی ده‌كات له‌ ساڵی دارایی داهاتووی كۆمپانیاكه‌یان كه‌ له‌مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات قازانجی (سۆنی) بگاته‌ یه‌ك ملیار دۆلار.

زیانه‌كانی كۆمپانیای سۆنی ده‌ره‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌ی هاككردنه‌ بوو كه‌ دووچاری به‌كارهێنه‌رانی یاری ئۆنلاینی پله‌ی سته‌یشن بووه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ زیانه‌ ئابوورییه‌كانی پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی ئازاری ڕابردوو كه‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاند.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ (ماسارۆ كاتۆ) جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆنی دانی به‌وه‌دانا كه‌ كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌ و سونامییه‌كه‌ی ژاپۆن هۆكارێك بووه‌ بۆ پاشه‌كشه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئامێری ته‌له‌فزیۆن له‌ كارگه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمپانیاكه‌یان.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمپانیای سۆنی كه‌ ئامێری پله‌ی سته‌یشن و ئامێری ته‌له‌فزیۆنی (براڤیا) به‌رهه‌مدێنێت دووچاری گرفتێكی گه‌وره‌ بووه‌وه‌ له‌ دواكه‌وتنی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ بازاڕه‌كاندا.

هاوكات هاككردن و دزینی زانیاریه‌كانی ملیۆنان به‌شداربووی یارییه‌ ئۆنلاینه‌كانی پله‌ی سته‌یشن له‌ سیستمی كۆمپیوته‌ری سۆنی كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر داهاتی ئه‌و كۆمپانیایه‌ جێهێشت.


س: ئاسوى ئاى تى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق