2011-06-02

(Gmail) هاك كرا



كۆمپانیای‌ گۆگڵ رایگه‌یاند: سه‌دان به‌كارهێنه‌رانی‌ ئیمێیلی‌ (Gmail)،  له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ هاكه‌ره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ هێڵی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، كه‌ پێده‌چێت ئه‌و هاكه‌رانه‌ له‌ چین بن‌و ئامانجیان دزینی‌ (Password)ی‌ ئیمه‌ڵه‌كان بووه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ ئیمێیڵه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌.


كۆمپانیای‌ گۆگڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكرد: كه‌ له‌ نێو ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌دا كه‌ ئیمێیڵه‌كانیان كراونه‌ته‌ ئامانج،  به‌رپرسانی‌ حكومیی‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و چالاكه‌وانانی‌ سیاسی‌ چینی‌‌و به‌رپرسانی‌ چه‌ندین وڵاتی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیا‌و كه‌سانی‌ سه‌ربازیی‌‌و رۆژنامه‌نووسان هه‌ن.



ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره‌ كۆمپانیای‌ گۆگڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ كه‌سانی‌ نادیار كه‌ ناسراون به‌ هاكه‌رس له‌ چینه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ هێڵی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، ئیمێلی‌ شه‌خسی‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج، كه‌ پێده‌چێت ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیای‌ گۆگڵ‌و ده‌سه‌ڵاتدانی‌ چین.


ساڵی‌ رابردوو كۆمپانیای‌ گۆگڵ رایگه‌یاند، كه‌ سیستمی‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌ رووبه‌رووی‌ هێرشێك بووه‌ته‌وه‌‌و له‌ رێگه‌ی‌ شێوازێكی‌ نوێ‌و پێشكه‌وتووه‌  كراوه‌ته‌ ئامانج، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ له‌ چینه‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌و كۆمپانیاوه‌‌و حكومه‌تی‌ چین ئاڵۆز بوون، ده‌رئه‌نجام كۆمپانیای‌ گۆگڵ بڕیاریدا ئامێرێكی‌ تایبه‌تی‌ چاودێریی‌ له‌ (هۆنگ كۆنگ) له‌و وڵاته‌ دابنێت. 

س:خه‌ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق