2011-06-29

داتا شۆو به‌قه‌باره‌ی ده‌ستێك



كۆمپانی ئێڵ‌ جی له‌ داهێنانێكی‌ نوێدا بچووكترین داتا شۆوی خسته‌ڕوو كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ته‌نها 15.4 × 11.7 × 5  سم، كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 780 گرام و تائێستاش به‌بچووكترین جۆری داتا شۆو ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ هه‌بێت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م داهێنانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ قه‌باره‌یه‌كی‌ ئێجگار بچووكی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام توانای پیشاندان و كوالێتی‌ و سیستمی‌ ڕه‌نگه‌كانی‌ به‌جۆرێكی‌ وه‌ها دروستكراوه‌ كه‌ تا ئه‌و سنووره‌ی‌ بۆی دیاریكراوه‌ له‌ كوالێتی‌ ڤیدیۆكه‌ و ئه‌و پیشاندانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكات تێَكناچێت و وه‌كو خۆی پیشانی‌ ده‌دات.
كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ باشترین دووری و قه‌باره‌ بۆ پیشاندان 600 X 400 بێت له‌دووری مه‌ترونیوێكه‌وه‌.



س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق