كۆمپانیایی (كینگ ستن) (Kingston) كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێن له‌بواری میمۆری و هارد دیسك و فلاش دیسك و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ده‌توانرێت داتا هه‌ڵبگرێت، هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا هارد دیسكێكی وایه‌رلێسی به‌رهه‌مهێناوه به‌ناوی(Wi-Drive SSD) یه، كه توانای گواستنه‌وه‌ی داتای هه‌یه به‌هۆی وایه‌رلێسه‌وه و ئه‌مه‌ش داهێنانێكی تازه‌یه له جیهانی هه‌ڵگرتنی داتادا.
كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌توانرێت ئه‌م هارد دیسكه ببه‌سترێته‌وه به‌هۆی وایه‌رلێسه‌وه به ئامێره‌كانی ئای پاد، ئای فۆن، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی USBیه‌وه به كۆمپیوته‌ره‌وه، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و گۆرانی و یاخود هه‌ر بابه‌تێكی تر كه مه‌به‌ست بێت.
له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره ناوازه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م هاردهیه به چوار ئامێری تره‌وه له‌یه‌ككاتدا، ئه‌م هارد دیسكه به‌دوو قه‌باره‌ی جیاواز له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه كه قه‌باره‌ی 16GB نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 130$ و قه‌باره‌ی 32GB نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 175$.
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق