2011-06-29

به‌كارهێنه‌رانی‌ پێگه‌ی‌ گوگڵ گه‌یشته‌ یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ر



له‌ مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا به‌كارهێنه‌رانی‌ وێب سایت و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ گوگڵ گه‌یشته‌ یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌و ژماره‌یه‌ پێوانه‌ییه‌ كه‌ تائێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی‌ بواری‌ ئینته‌رنێت نه‌گه‌یشتووه‌ پێی. گوگڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و وێب سایته‌ جۆراوجۆرانه‌ی‌ كه‌ گوگڵ خاوه‌ندارێتی‌ ده‌كات بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا كه‌ ژماره‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانیان گه‌یشته‌ یه‌ك ملیار كه‌س.
كه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌ییه‌، به‌پێی‌ ئه‌و زانیاری‌ و داتا نوێیانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن (ComScore) كۆكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ ساڵانه‌ به‌ بڕی‌ 8.4% به‌كارهێنه‌ری‌ زیاد ده‌كات. به‌ دوای‌ گوگڵیشدا مایكرۆسۆفت وه‌ك دووه‌مین پێگه‌ی‌ زۆر جه‌ماوه‌ری‌ ده‌ژمێردرێت كه‌ له‌مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا ژماره‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ گه‌یشتۆته‌ 905 ملیۆن به‌شداربووی‌ نایاب. ئه‌مه‌ش ساڵانه‌ به‌بڕی‌ 15% ڕێژه‌ی‌ به‌شداربووانی‌ زیاد ده‌كات، به‌ڵام ژماره‌ی‌ به‌شداربووانی‌ فه‌یسبووك ساڵانه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 30% زیاد ده‌كات و له‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا ژماره‌ی‌ به‌شداربووانی‌ گه‌یشته‌ 714 ملیۆن هاوبه‌ش. ماڵپه‌ری‌ یاهوو كه‌ له‌ مانگی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ ڕابردوودا له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه‌ پێشبڕی‌ لێكراو فه‌یسبووك پێشی‌ دایه‌وه‌، ئه‌وا له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی‌ 11% به‌كارهێنه‌رانی‌ زیادیكردووه‌ و ژماره‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ گه‌یشتۆته‌ 689 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر. لیژنه‌ی‌ پێوانه‌ی‌ جیهانی‌ به‌ یاریده‌ی‌  2 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ داتا و خه‌مڵاندنه‌كانی‌ (ComScore) هاوكاریان كردووه‌، دیاره‌ ئه‌م زانیاری‌ و داتایانه‌ش له‌گه‌ڵ 90 بۆ 100 بڵاوكراوه‌ی‌ وێب سایته‌كان له‌و باره‌وه‌ به‌راورد كراوه‌، گوگڵ یه‌كێكبووه‌ له‌و پێگانه‌ی‌ كه‌ له‌و باره‌وه‌ هاوكاری‌ نه‌كردووه‌ و ئاماده‌ش نه‌بووه‌ هیچ لێدوانێك له‌و باره‌وه‌ بدات. كاتێك (ComScore) له‌ ساڵی‌ 2006دا بۆ یه‌كه‌مینجار قه‌ره‌باڵغی‌ و جه‌نجاڵییه‌كانی‌ ئینته‌رنێتی‌ پێوانه‌كرد و ئاماری‌ بۆ دانا، گوگڵ زۆر له‌ 500 ملیۆن كه‌متر به‌كارهێنه‌ری‌ به‌رچاوی‌ هه‌بوو، له‌كاتێكدا مایكرۆسۆفت لوتكه‌ی‌ ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌ی‌ گرتبو و به‌كارهێنه‌رانی‌ له‌و كاته‌دا گه‌یشتبووه‌ 539 ملیۆن به‌كاربه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنه‌ران پتر كاته‌كانیان له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ فه‌یسبووك (Facebook) به‌سه‌رده‌به‌ن وه‌ك له‌پێگه‌ی‌ گوگڵ (Google)، له‌مانگی‌ ئایاردا به‌كارهێنه‌رانی‌ پێگه‌ی‌ فه‌یسبووك 250 ملیار خوله‌ك گه‌ڕاون (براوسیان كردووه‌) له‌پێگه‌كه‌دا له‌كاتێكدا به‌ به‌راورد به‌ پێگه‌ی‌ گوگڵ كه‌ ته‌نیا 200 ملیار خوله‌ك بووه‌.




س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق