ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس (Wi-Max) كه به ته‌كنۆلۆژیای داهاتووی بێته‌ل (لاسلكی) ناسراوه و كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی له ده‌سته‌واژه‌ی (Worldwide Interoperability for Microwave Access) هاتووه كه مانای ئیشپێكردنی به‌ناویه‌كداچووه (التشغیل التداخلی) له‌ڕێگه‌ی كورته شه‌پۆله‌كانه‌وه كه له ئیشپێكردنی ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كاندا به‌كاردێت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
به مانایه‌كی دیكه (هه‌روه‌ك چۆن جیهان ته‌له‌فۆنی جێگیری وازلێهێنا و ڕووی كرده ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌كان، ئه‌وا ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه و ده‌توانێت شوێنی ته‌كنۆلۆژیای (DSL) بگرێته‌وه كه له ماڵان‌دا به‌كاردێت بۆ چوونه ناو تۆڕی زانیاری نێوده‌وڵه‌تی به‌وپه‌ڕی خێراییه‌وه. واتا هه‌ر به ئیشپێكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی (خۆییانه) ئامێره‌كه په‌یوه‌ست ده‌كات به نزیكترین ئه‌نتێنای (هه‌وایی) سیستمی وای ماكسه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێیه‌وه بچێته نێو تۆڕی زانیاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. وای ماكس كه داتاشراوه‌یه‌كی په‌ره‌سه‌ندووی تۆڕه‌كانی (وای فای) بێته‌له، به‌رهه‌م و چاره‌سه‌رییه‌كی به‌هێز پێشكه‌ش ده‌كات كه گونجاوه له‌گه‌ڵ ناردنی زانیاری و داتای زه‌به‌لاح و گرته‌ی ڤیدیۆ و ده‌نگی له‌ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌رنێته‌وه، بۆ ماوه‌ی (10) ساڵه ده‌ست دراوه‌ته په‌ره‌پێدانی ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس وه‌ك یه‌كه‌مین ته‌كنۆلۆژیای ڕادیۆیی شه‌پۆل به‌رفراوان (Wide-Band Radio) به پێوه‌رێكی یه‌كگرتووی جیهانی. وای ماكس به ته‌كنۆلۆژیای تۆڕی بێته‌لی شاره‌كان داده‌نرێت و ده‌توانێت خاڵه‌كانی (وای فای) ببه‌ستێته‌وه به ئینته‌رنێته‌وه و زامنی به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كێبڵ و هێڵه‌كانی دیجیتاڵی هاوبه‌شه‌كان (DSL) بێت، ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه ده‌توانێت مه‌ودای په‌یوه‌ندییه بێته‌له‌كان به‌رفراوان كات بۆ په‌خشی به‌رده‌وام به درێژایی 50 كیلۆمه‌تر له‌كاتێكدا مه‌ودای ئه‌و په‌خشه له ته‌كنۆلۆژیای وای فای دا له (90 مه‌تر) پتر تێپه‌ڕ ناكات.
ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس چییه و په‌یوه‌ندی به (DSL)وه چییه؟
ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بێته‌لی مه‌ودا فراوانه‌وه به درێژكراوه‌ی ته‌كنۆلۆژیای وای فای داده‌نرێت. ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس به تۆڕه ناوچه‌ییه بێته‌له‌كان داده‌نرێت و مه‌به‌ستی گۆڕینی هێڵه دیجیتاڵییه‌كان (ژمێره‌ییه‌كان) (DSL) و هێڵه‌كانی كێبڵی زه‌وییه به‌جۆرێكی وا كه ببنه تۆڕی بێته‌ل، مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پێگه به‌كارهاتووه‌كانی وای فای-ه به‌شێوه‌یه‌كی بێته‌ل به ئینته‌رنێته‌وه. له باشی و نایابیه‌كانی وای ماكس ئه‌و خێراییه به‌رزه‌یه‌تی كه ده‌گاته 280(Mb/s ) كه نووسینگه‌كانی كار و كۆمپانیاكان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به‌هێڵی بێته‌لی هاوشێوه‌ی هێڵی (DSL) و (T1/E1)، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی بێته‌ل، له‌توانایدایه كه مه‌وداكه‌ی بۆ 50 كیلۆمه‌تر درێژببێته‌وه و بڕ بكات. له‌مه‌ودایه‌كی له‌ره‌له‌ری نێوان (10 بۆ 66 گێگا هێرتز) كار ده‌كات، له‌م دواییه‌شدا چه‌ند سیفاتێكی تری تیادا دابه‌زێندراوه تا بتوانێت له مه‌ودای 2 بۆ 11 گێگا هێرتز كار بكات.
په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا ئه‌وه‌نده گورج و تیژڕه‌ون به‌جۆرێكی وا كه ناهێڵن وچانێك بده‌ین، كاتێك گوێكانمان به‌بیستنی ته‌كنۆلۆژیایه‌كی نوێ ئه‌زرینگێته‌وه و هێشتا ده‌ستمان به‌ری نه‌كه‌وتووه كه ته‌كنۆلۆژیایه‌كی دیكه و له‌و نوێتر دێته نێو كایه‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه له‌نێو سه‌ره‌تای تۆڕی وای فای بێته‌لدا ده‌خولێینه‌وه. له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بلوتووس و ته‌واوی به‌جێهێنانه‌كانی، سه‌ره‌تای پشتبه‌ستنمان به ته‌كنۆلۆژیای ده‌روازه‌كانی تیشكی خوار سووره‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له زانیارییه‌كان له‌نێوان ئامێره بچكۆله جۆراوجۆره‌كاندا، ته‌كنۆلۆژیای دیكه دێنه ناوه‌وه و ته‌نگ به‌وانه‌ی پێش خۆیان هه‌ڵده‌چنن و ده‌یانخه‌نه خانه‌ی پاكتاوسازییه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئیدی وایلێهاتووه ته‌كنۆلۆژیایه‌كانی وه‌ك وای فای و بلوتووس و تیشكی خوار سوور بوونه‌ته گاڵته‌جاڕ و كۆنه سه‌باره‌ت به‌و ته‌كنۆلۆژیا نوێیه شۆڕشگێڕانه، ڕۆژانه زۆر شتمان له‌باره‌ی ته‌كنۆلۆژیای وای ماكسه‌وه به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ڕووداوێكی شۆڕشێگێڕی ده‌زانن له دنیای په‌یوه‌ندییه بێته‌له‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا یه‌كسه‌ر ته‌كنۆلۆژیای (e 802,16) كه زۆر له‌و ده‌چێت، له ئێستاش له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ته‌كنۆلۆژیای وای فای دان تا نموونه‌یه‌كی (n802,11) لێیه‌وه چنگ كه‌وێت. له كۆتاییشدا ئینته‌رنێتی خاوه‌ن گورزه پان و به‌رین دێت تاوه‌كو دوورییه‌كی تر له په‌یوه‌ندییه بێته‌له نزیك مه‌وداكان به‌رجه‌سته كات به بڕێكی گه‌وره له زانیاری و داتا. ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا نوێیانه‌ش له جۆر و خێرایی و به‌جێهێناندا جیاوازن، به‌ڵام په‌ره‌پێده‌رانی ئه‌و بواره سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیروبۆچوونیان هه‌موویان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كۆكن كه ئه‌ویش به‌ته‌واوی نه‌هێشتنی وایه‌ره. له‌نێو ته‌كنۆلۆژیا نوێیه‌كانی داهاتوو بۆ په‌یوه‌ندی گرێدان به ئینته‌رنێته‌وه، ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس به پێگه‌یشتووترین ته‌كنۆلۆژیا داده‌نرێت، دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه كه 70 كۆمپانیای جیهانی به‌شداریكردووه له په‌ره‌پێدانی له‌وانه‌ش كۆمپانیای (Intel, Covad, AT& T)، له‌كاتێكدا ته‌كنۆلۆژیای وای فای له حاڵی حازردا ده‌توانێت له‌مه‌ودای 300 پێ-دا په‌خشی خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی بێته‌لدا ئه‌نجام بدات ئه‌وا ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس ده‌توانێت له مه‌ودایه‌كی بازنه‌یی كه ده‌گاته 45 كیلۆمه‌تر په‌خشی خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی ئه‌نجام بدات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه وای ماكس وه‌ك چاره‌سه‌رێكی بنبڕ به‌كاربێت بۆ گه‌یاندنی ئینته‌رنێت بۆ شوێنه دووره‌كان و كشتگیر بكرێت بۆ شاره‌كان به ته‌واوی، به‌تایبه‌تیش یه‌ك خاڵی په‌خشكردن له‌توانایدایه كه داتا و زانیارییه‌كان به‌خێرایی 70 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا بگوازێته‌وه، له‌كاتێكدا خێرایی وای فای له 11 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا تێپه‌ڕ ناكات. له سایه‌ی به‌جێهێنانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌دا ئه‌وا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئینته‌رنێت به‌رێته نیۆ ماڵه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وایه‌رێك به‌كاربهێنێت، كۆمپانیاكانیش ده‌توانن په‌خشی ته‌واوی ئینته‌رنێتی شاره‌كان بكه‌ن وه‌ك په‌خشی ڕادیۆیی یاخود مۆبایلی، هه‌روه‌ك زانراویشه خزمه‌تگوزاری وای ماكس بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئینته‌رنێته‌وه زۆر هه‌رزانتره له په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی كێبڵه‌وه یان له‌ڕێی (DSL)وه، چونكه ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس ده‌توانێت بڕی تێچووی گه‌یاندن و وایه‌ره‌كانیت له‌كۆڵ كاته‌وه ئه‌مه‌ش ڕۆڵێكی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت سه‌باره‌ت به بڕی تێچوو بۆ به‌كارهێنه‌ر.
دامه‌زراوه‌ی (بیرامید) پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه پشتبه‌ستنی جیهانی له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس به دوو قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، قۆناغی یه‌كه‌م بریتیه له دروستكردنی ئه‌و ئامێر و ته‌كنۆلۆژیا و پرۆگرامانه‌ی كه پشتیوانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هانی دابه‌شكار و بازرگانان ده‌دات كه وه‌ك هێڵێكی سه‌ره‌كی دابه‌شكردن پشتی پێببه‌ستن، له حاڵی حازردا وا پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه ناتوانن په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێته‌وه گرێ بده‌ن له‌ڕێی كێبڵه‌وه یان له‌ڕێی (DSL)وه ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس بۆ فه‌راهه‌مكردنی كاره‌كانیان به‌كاربهێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش به‌كاریده‌هێنن كه نرخی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانیان. پێناچێت ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس ڕۆڵی ته‌كنۆلۆژیای وای فای بخاته لاوه هه‌روه‌ك هه‌ندێك پێیانوایه، چونكه هێشتاش ته‌كنۆلۆژیای وای فای مایه‌ی گرنگیپێدان و بایه‌خپێدانی زۆر له توێژه‌ره‌وه‌كانه. خستنه‌ڕووی ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس بۆ په‌یوه‌ندی تۆڕه بێته‌له خاوه‌ن خێراییه به‌رزه‌كان، گه‌ر بێت و بڵاوببێته‌وه و بته‌نێته‌وه ئه‌وا چاره‌سه‌ری زۆر له كێشه‌كانی وه‌ك خراپی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله به‌رفراوانه‌كان ده‌دات له ماڵه‌كاندا.
ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس:
گه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا بیر له‌ڕێگه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن به ئینته‌رنێته‌وه بكه‌ین ئه‌وا 3 ڕێگه‌مان دێته به‌رده‌م:
1. له‌ڕێگه‌ی (DSL) یاخود له‌ڕێگه‌ی كێبڵه‌وه (cable) له ماڵه‌كه‌تدا یاخود له‌و كۆمپانیایه‌دا كه كاری تیاداده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت (Broadband Access).
2. په‌یوه‌ندی بێته‌ل (Wireless) له ماڵه‌كه‌تدا یان له ئۆتێل یان له چێشتخانه و كافتریادا ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت (WiFi Access).
3. له‌ڕێگه‌ی دایل ئه‌پ (Dialup)، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ده‌بێت كه خاڵی یه‌كه‌م به‌رده‌ست نه‌بێت یاخود بڕی تێچووه‌كه‌ی زۆر بێت بۆ به‌كارهێنان.
4. كێشه‌كه له خاڵی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یه كه تێچووه‌كه‌ی گرانه بۆ به‌كارهێنانی كه‌سیی (شه‌خصی)، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی دووه‌م ئه‌و شوێنانه‌ن كه خاڵی بچووكی تیادا ده‌نرێت و په‌خشی مه‌ودای بچووك ده‌كات. وێنای ئه‌وه بكه گه‌ر ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه نوێیه ده‌ركه‌وێت و خێرایی (Broadband Access) بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌مان ڕێگه‌ی (WiFi Access) به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له‌مه‌ودایه‌كی زۆر گه‌وره‌دا، بۆیه وا باشتره ئه‌وانه به‌خاڵ باس بكه‌ین:
ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه نوێیه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
1. خێراییه‌كی گه‌وره (Broadband Access).
2. بێته‌ل له جیاتی وایه‌ردار، ئه‌مه‌ش پاشه‌كه‌وتێكی باش ده‌كات له‌بواری وایه‌ردا و ئه‌و داواكارییانه‌ی كه زۆر به خه‌رجین.
3. په‌خشی گه‌وره‌ی ده‌بێت وه‌ك تۆڕه‌كانی مۆبایل له‌جیاتی په‌خشی كورت كه ئێستا له وای ماكسدا هه‌یه ئه‌مه‌ش مانای (Worldwide Interoperability for Microwave Aceess) ڕه‌مزی ژماره‌یشی (دیجیتاڵی) بریتیه له (802.16) له‌لایه‌ن (IEEE) ڕێكخراوه‌وه.
ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس (Wi-Max) هه‌ڵده‌ستێت به‌كاری په‌یوه‌ندیگرتن به ئینته‌رنێته‌وه به‌هه‌مان ئه‌و ڕێگه نایابه‌ی كه ته‌له‌فۆنی مۆبایل له پاڵ ته‌له‌فۆنی جێگیردا ده‌سته‌به‌ری ده‌كات. هه‌روه‌ك ده‌بینین زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئاره‌زوویان له‌وه‌یه كه واز له ته‌له‌فۆنی جێگیر بهێنن به‌هۆی په‌یدابوونی ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌وه. ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس (Wi-Max) به‌مجۆره ده‌بێته جێگره‌وه‌ی (Cable) و (DSL) بۆ فه‌راهه‌مكردنی په‌یوه‌ندجی به‌ستن به ئینته‌رنێته‌وه له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كه‌وه كه بته‌وێت. زیادله‌وه‌ش ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه ئه‌وه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه په‌یوه‌ندی بكه‌یت به ساتی ئیشپێكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ر و په‌یوه‌ندیكردنه‌كه‌ت له‌سه‌ر نزیكترین ئه‌نتێنای په‌یوه‌ندیكردن. به‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس (Wi-Max) به‌هه‌مان شێوه‌ی ته‌كنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi) كار ده‌كات، به‌ڵام به‌خێرایی زیاتر و مه‌ودای زۆر به‌رفراوانتری گه‌وره. سیستمی وای ماكس (Wi-Max) له دوو توخم پێكهاتووه كه ئه‌مانه‌ن:
1. تاوه‌ری (بورجی) وای ماكس (Wi-Max) له بنه‌ڕه‌تدا هاوشێوه‌ی تاوه‌ری ته‌له‌فۆنی مۆبایله. تاكه تاوه‌رێكیش مه‌ودای 8000 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه فه‌راهه‌م ده‌كات.
2. وه‌رگری وای ماكس (Wi-Max) ڕه‌نگه سندوقێكی بچكۆلانه بێت یاخود له‌نێو لاپتۆپدا بێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا چۆن ته‌كنۆلۆژیای وای فای تێدایه.
ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس (Wi-Max) به‌هه‌مان شێوازی ته‌كنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi) كار ده‌كات كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی داتا و زانیارییه‌كان له ئامێرێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی شه‌پۆلی ڕادیۆییه‌وه (Radio) و ئامێری كۆمپیوته‌ری وه‌ك لاپ‌تۆپ (Laptop) ده‌توانێت پێشوازی له‌و شه‌پۆلانه بكات و وه‌ریانبگرێت كه به‌زۆری كۆدكراون (مشفره) ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتییه له وه‌رگرتندا (استقبال) و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر كه‌سێك له بینینی ئه‌و زانیاری و داتا نێردراو (مرسله) و وه‌رگیراوانه (مستقبله). ئێستا ئێمه ده‌زانین كه ته‌كنۆلۆژیای وای فای هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی ئه‌وپه‌ڕی 54 مێگا له چركه‌یه‌كدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی 70 مێگا له چركه‌یه‌كدا. ته‌نانه‌ت گه‌ر بێت و ئه‌و خێراییه دابه‌ش ببێت به‌سه‌ر زۆر له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌ستووه به ته‌كنۆلۆژیاكه‌وه ئه‌وا به‌هه‌مان خێرایی ده‌بێت و له كیبَڵ زۆر باشتر و له‌بارتره. دیاره جیاوازی سه‌ره‌كیش لێره‌دا له بڕی خێرایدا نییه، به‌ڵًكو له مه‌ودا و به‌رفراوانیدایه، ئه‌مه‌ش دیارترین جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا نایابه‌یه، چونكه ته‌كنۆلۆژیای وای فای مه‌وداكه‌ی 30 مه‌تره، به‌ڵام ده‌بینین له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌وه ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس مه‌وداكه‌ی 50 كیلۆمه‌تره له په‌یوه‌ندیكردنی بێته‌لدا (الاتصال الاسلكی).
خێرایی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له ته‌كنۆلۆژیای وای ماكسدا له لای به‌كارهێنه‌ر چه‌نده؟
ڕه‌نگه به‌كارهێنه‌ر پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی خێرایی بكات له‌مه‌ودایه‌كی به‌رفراواندا له سنووری 1 مێگا بایت بۆ 1.5 مێگابایت/ چركه ئه‌ویش به‌پێی ئه‌وه‌ی كه دابینكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كه ده‌یخاته‌ڕوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوان خێراییه‌كاندا هه‌یه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، كه له‌وانه‌ش له‌ره‌له‌ری به‌كارهاتو و دووریی له‌نێوان هاوبه‌ش و وێستگه یان پنتی په‌خشكردندا، هێڵێكی بینین (Line-of-sight) له‌نێوان هاوبه‌ش و وێستگه‌ی په‌خشكردندا هه‌یه كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ش به كورتكراوه‌ی (LOS) ناسراوه یاخود هیچ هێڵێكی بینین نییه به‌هۆی چه‌ند كۆسپێكه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌ش به (NLOS) ده‌ناسرێت. ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانیش له‌سه‌ر تۆڕه‌كه.
جیاوازی له‌نێوان ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس (Wi-Max) و ته‌كنۆلۆژیای وای فای (Wi-Fi)دا چییه؟
1. ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس به‌خێراییه‌كی زۆر گه‌وره‌تر و دووریی و پانتاییه‌كی به‌رفراوانتر و درێژتر كار ده‌كات، ڕێگه ده‌دات به ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌تری به‌كارهێنه‌ران تا به‌كاریبهێنن، به‌مه‌ش كێشه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له ناوچه دووره‌ده‌ست و دابڕاو و گوندنیشه‌كاندا بۆ هه‌تا هه‌تایه بنبڕده‌بێت.
2. خێراترین خزمه‌تگوزاری وای فای كه له‌توانایدایه زانیاری و داتاكان بگوازێته‌وه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 54 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا له‌كاتێكدا ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس هه‌مان زانیاری و داتا به‌خێرایی 70 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا ده‌گوازێته‌وه. له حاڵه‌تێكدا كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران زۆر بێت ئه‌وا ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه له توانایدایه خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌یان شوێنی بازرگانی و شوقه و سه‌دان ماڵ ده‌سته‌به‌ر بكات.
3. ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی كه ته‌كنۆلۆژیای وای فای ئاسایی داگیریی ده‌كات چێوه‌كه‌ی ده‌گاته 60 مه‌تر له‌كاتێكدا چێوه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی كه ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس داگیری ده‌كات ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر. لێره‌دا جیاوازییه‌كه خۆی له له‌ره‌له‌ره به‌كارهاتووه‌كان و هێزی ئامێری ناردنه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه. به‌دڵنیایشه‌وه دووریی و سروشتی شوێنه‌كه و بینا زه‌به‌لاحه‌كان و كه‌شوهه‌وا وه‌ك كۆسپێك ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن له‌به‌رده‌م په‌خشی ئه‌و ڕووبه‌ره ناوبراوانه.
4. ته‌كنۆلۆژیای وای ماكس به له‌ره‌له‌رێك كار ده‌كات كه له‌نێوان (2-11) گێگا هێرتز و (1066) گێگا هێرتزدایه له‌كاتێكدا ته‌كنۆلۆژیای وای فای له له‌ره‌له‌رێكی 5 گێگا هێرتزدا كارده‌كات.
ئا: ئه‌ندازیار محه‌مه‌د دوكانی
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق