2011-06-17

مۆبایلێكی‌ دوو سیسته‌می‌



پاش به‌رهه‌مهێنانی‌ یه‌كه‌مین تابلێت كه‌ به‌ دوو سیسته‌می‌ ئیشپێكردن كاریده‌كرد كه‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ هه‌ردوو سیسته‌می‌ ئیش پێكردنی‌ (Android OS) ئه‌ندرۆید  و سیسته‌می‌ ئیش پێكردنی‌ (Win Mob OS) ویندۆز و له‌لایه‌ن كۆمپانیایی (Sonic) سۆنیكه‌وه‌
به‌رهه‌م هێنراوه‌ و ناوه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ (View Ipad 10) ( ڤیو ئای پاد 10)، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ كۆمپانیای‌ فوجیتسۆ مۆبایلێكی‌ دوو سیسته‌می‌ ئیشپێكردنی‌ به‌رهه‌م هێنا ئه‌مه‌ش به‌دوای ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی‌ كۆمپانیای سۆنیكدا دێت.


ئه‌م مۆبایله‌ كه‌لایه‌ن كۆمپانیای فوجیستۆوه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ به‌هه‌ردوو سیسته‌می‌ ئیش پێكردنی‌  (Windows 7)ویندۆز 7 كارده‌كات كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایی مایكرۆسۆفته‌وه‌ دروستكراوه‌، جۆری دووه‌می‌ سیسته‌مه‌كه‌ سیسته‌می‌ ئاسایی مۆبایله‌ كه‌به‌ سمبیان (Symbian) ناسراوه‌.


گرنگی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌توانرێت به‌دوو جۆر سیسته‌می‌ ئیشپێكردن كار به‌م مۆبایله‌ بكرێت و كه‌ هه‌ریه‌كه‌ و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی هه‌یه‌ و كاری تایبه‌تی‌ خۆی هه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ كۆمه‌ڵێكیش خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه‌.


كێشی‌ ئه‌م مۆبایله‌ ته‌نها 128گرامه‌ و دووریه‌كانی‌ بریتیه‌ له‌ (125X61X19.8)ئینج.
باتریه‌كه‌یی‌ توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 370 خوله‌ك قسه‌ی پێبكرێت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌شی 0.4 ئینجه‌، كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌ده‌دات كه‌ له‌ پایزی ئه‌مساڵدا به‌نرخی 860$ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی‌:
پڕۆسێسه‌ر: 1.2GHz Intel Atom processor
ڕام: 1GB
میمۆری‌: ده‌ره‌كی‌ 2 گێگابایت ، ناوه‌وه‌ 32 گێگابایت.
قه‌باره‌ی شاشه‌: 4-inch 1,024 x 600 LCD
كامێرا: 5 مێگاپیكسڵ‌.


س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق