2011-07-20

(24000) فایلی‌ پێنتاگۆن له‌ هێرشی‌ ئینته‌رنێتیدا دزراون



وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ تووشی‌ گه‌وره‌ترین زیان هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌سته‌وه‌رترین زانیاری‌ و داتاكانی‌ له‌ مانگی‌ ئازاردا ئه‌ویش كاتێك كه‌ 24000 فایلی‌ گرنگی‌ كۆمپیوته‌ری‌ له‌ هێرشێكی‌ ئینته‌رنێتیدا (cyber-attack) دزراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی‌ بێگانه‌وه‌.

(ولیام لین)، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا وتویه‌تی‌ كه‌ داتا و زانیارییه‌كان له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌ به‌ڵێنده‌ری‌ ده‌زگای‌ به‌رگرییه‌وه‌ دزراون. ئه‌و وتویه‌تی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا (بیرۆكه‌یه‌كی‌ زۆر باشی‌) هه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسه‌، به‌ڵام ته‌واو گوێڕایه‌ڵ نییه‌. له‌ زۆربه‌ی‌ هێرشه‌ ئینته‌رنێتیه‌كاندا له‌ ڕابردوودا لۆمه‌ و سه‌رزه‌نشتی‌ چین یاخود ڕوسیا ده‌كرا، یه‌كێك له‌ ترسه‌كانی‌ پێنتاگۆن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كۆتاییدا گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان توانای‌ ئه‌وه‌ په‌یدا بكه‌ن كه‌ داتا و زانیارییه‌كان بدزن. به‌ڕێز لین له‌ وته‌یه‌كیدا كه‌ هێرشه‌كانی‌ ئازاری‌ ئاشكراكردووه‌ و به‌ ستراتیژیه‌تی‌ تازه‌ی‌ ئینته‌رنێتی‌ وه‌سفكردووه‌ و ناوبردووه‌ كه‌ به‌فه‌رمی‌ جه‌نگی‌ ئینته‌رنێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك گۆڕه‌پان و بوارێكی‌ نوێی‌ جه‌نگ، هه‌روه‌كو جه‌نگی‌ ده‌ریا و هه‌وا و زه‌وی‌.  له‌و میانه‌یه‌شه‌وه‌ داوای‌ په‌ره‌پێدانی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ری‌ پتر بێ‌ ده‌نگ و ماتی‌ كرد و تا سوپا بتوانێت به‌ به‌رده‌وامی‌ كاری‌ پێبكات له‌ بارودۆخه‌ ناله‌بار و ته‌نگژاوییه‌كاندا و كاتێك كه‌ سیستمه‌كه‌ تووشی‌ شكست ده‌بێت. پێنتاگۆن زۆر له‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ و گوماندایه‌ سه‌باره‌ت به‌ سستی‌ و لاوازی‌ سیستمی‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌. دیاره‌ گرنگیپێدان و به‌ته‌نگه‌وه‌ هاتنه‌كه‌ش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ سوپا زۆر پشت به‌ نه‌ك ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ خۆی‌ ده‌به‌ستێت، به‌ڵكو پشتیش ده‌به‌ستێت به‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌ به‌ڵێنده‌ره‌كانی‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی‌ كه‌ دابینكاری‌ سووته‌مه‌نی‌ و وزه‌ی‌ كاره‌بان. لین له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و چوونه‌ ناوه‌وانه‌ (التدخلات) له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا سازشی‌ له‌گه‌ڵ سیستمه‌ زۆر هه‌ستیاره‌كانی‌ پێنتاگۆن كردووه‌، له‌وانه‌ش ته‌كنۆلۆژیایه‌كانی‌ چاودێریی‌ (surveillance technologies) و سیستمه‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردنی‌ سه‌ته‌لایتی‌ (satellite communications systems). سمین و چوونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ كۆمپیوته‌ری‌ پیشه‌سازی‌ به‌رگری‌ ڕیزێكی‌ پان و به‌رینی‌ له‌ هاردوێره‌كانی‌ سه‌ربازی‌ كردۆته‌ ئامانج، له‌وانه‌ش سیستمه‌كانی‌ موشه‌كی‌ به‌دواكه‌وتن و فڕۆكه‌ بێ‌ فڕۆكه‌وانه‌كان. له‌ دانیشتنی‌ دیاریكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ مانگی‌ ڕابردوودا وه‌زیری‌ به‌رگری‌ تازه‌ (لیۆن پانێتا) وتی‌: (ئه‌گه‌رێكی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ پێرل هاربۆری‌ داهاتوو (next Pearl Harbor) ڕه‌نگه‌ هێرشێكی‌ ئینته‌رنێتی‌ بێت تۆڕی‌ كاره‌بای‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و سیستمه‌كانی‌ دارایی‌ و حكومه‌ت په‌كبخات و له‌كاری‌ كات). جێنه‌راڵی‌ ده‌ریایی‌ (جێمس كارترایت) كه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌، وتی‌: "پێویسته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا پتر ته‌ركیز بكاته‌ سه‌ر هێرشكردن وه‌ك له‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ به‌رگریكردنی‌ ئینته‌رنێتی‌". وتیشی‌: "سه‌باره‌ت به‌ به‌شی‌ به‌رگریی‌، تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێتمان به‌ڕاستی‌ شاده‌ماری‌ خوێنبه‌ره‌كانی‌ ژیانمانه‌. گه‌ر ئه‌وه‌ ته‌واو بێت كه‌ تۆ هێرشم بۆ بێنیت و منیش هیچ نه‌كه‌م جگه‌ له‌ چاكسازی‌ له‌ به‌رگریه‌كه‌مدا له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ تۆ هێرشم ده‌كه‌یته‌ سه‌ر، ئه‌وه‌ شتێكی‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌". له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا سه‌رۆك باراك ئۆباما داواكارییه‌كی‌ جێبه‌جێكاریی‌ مۆر كرد كه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا ده‌توانن هێرشه‌ ئینته‌رنێتیه‌كان (cyber-attacks) به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ئیشپێكردنی‌ كۆمپیوته‌ره‌كان له‌دژی‌ دوژمنان.


س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق