2011-07-20

ئه‌پڵ دوو ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌



به‌پێی‌ دوا ڕاپۆرت و پڕوپاگه‌نده‌كانی‌ وه‌رزی‌ داهاتووی‌ هاندسێته‌كان بڕیار وایه‌ كه‌ له‌مانگی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ ئه‌مساڵدا كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ دوو جۆری‌ ئایفۆن بخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئه‌پڵ (blog 9) و (5 Mac) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌مانگی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ ئه‌مساڵدا دوو مۆدێلی‌ ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، یه‌كێكیان كه‌ هاندسێتێكی‌ (low-end) و كێبڕكێ‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ هاندسێتی‌ ئه‌و سمارتفۆنانه‌ی‌ كه‌ گۆگڵ ئه‌ندرۆیدیان تێدایه‌. له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌ (كه‌ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌م دوو ئامێره‌دا به‌دی‌ ناكرێت. ئه‌مه‌ش دوا پڕوپاگه‌نده‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌مڵاندن و گریمانه‌یه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌پڵ خه‌ریكی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ كه‌مێك ده‌ستكاریی‌ و چاكسازییه‌وه‌ ئایفۆنی‌ 4 (iPhone 4) كه‌ پێیده‌وترێت ئایفۆنی‌ 4 ئێس (iPhone 4S) بخاته‌ بازاڕه‌وه‌، دیاره‌ تاكه‌ هاندسێتێكی‌ ته‌واو ئایفۆنی‌ 5 (iPhone 5). به‌دڵنیاییشه‌وه‌ ئه‌پڵ تائێستا ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌ له‌سه‌ر ئایفۆنی‌ 5، لانی‌ كه‌م یه‌ك یان دوو ئایفۆن له‌ سێپته‌مبه‌ردا ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز ئه‌پڵ پێشوه‌خته‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ هیچ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ نه‌كردووه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ ده‌وری‌ به‌رهه‌مه‌كانیان داوه‌.
وا باوه‌ڕ ده‌كرێت كه‌ ئایفۆنی‌ 5 كه‌ پرۆسێسه‌رێكی‌ تیژڕه‌وی‌ (faster processor) هه‌یه‌. وه‌ك ئه‌و (A5) مۆدێله‌ی‌ كه‌ له‌ ئایپادی‌ 2دا (iPad 2)هه‌یه‌ كه‌ كامێرایه‌كی‌ زۆر باشی‌ هه‌یه‌ به‌توانای‌ هه‌سته‌وه‌ری‌ (سێنسۆر) (8 مێگاپێكسڵ) (8-megapixel) له‌ جیاتی‌ 5 مێگاپێكسڵ (5-megapixel) كه‌ له‌ ئایفۆنی‌ 4 (iPhone 4)دا هه‌یه‌.



ئا: شاكار محه‌مه‌د
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق