دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕانی ئه‌مریكایی ده‌ریخستووه كه دوایین جۆری ناپاكی، ناپاكی ئه‌لیكترۆنییه. واته دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌گۆڕێت بۆ ناپاكییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و گریمانه‌یه پوچه‌ڵده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له چوارچێوه‌ی ئینته‌رنێت ده‌رناچن، چونكه له‌میانی تێبینیكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی نزیكه‌ی (10) ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌كرده‌وه ناپاكی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ڕووده‌دات پاش ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن زانكۆی نبراسكای ئه‌مریكا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی واشبۆرن ئه‌نجامدراوه، به‌پشتبه‌ستن به ڕووپێوییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌نێو به‌شداربووانی سایتی "ئاشلی مادیسن"ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ناپاكی نهێنی، ده‌ریخستووه كه (3/4)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه دامه‌زراندووه، دواجار له‌واقیعیشدا په‌یوه‌ندی سێكسیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون.
ڕووپێوییه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه ژنان زیاتر له‌پیاوان ئاره‌زووی گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی دڵداری نووسراو ده‌كه‌ن و ڕێژه‌ی (83%)ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌شداری ڕووپێوییه‌كه‌یان كردووه، په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان گواستۆته‌وه بۆسه‌ر ئه‌رزی واقیع.
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق