2011-07-20

چاوێك وێنه‌ ده‌گرێت



له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ شتێك له‌ جیهاندا ناتوانێت جێگای‌ نیگای‌ چاوێكی‌ ئاسایی بگرێته‌وه‌ و پێی‌ بوترێت جێگره‌وه‌ی چاوی مرۆڤ و هه‌مان ڕۆڵ‌ ببینێت.

 به‌ڵام كامێرایه‌ك كه‌ ده‌توانێت به‌كوالێتی‌ (720P HD) وێنه‌بگرێت و ڤیدیۆ تۆماربكات ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ چاوی هاوڵاتییه‌كی‌ ئه‌مریكایی به‌ناوی (تانیا) كه‌ له‌ڕووداوێكی‌ هاتوچودا چاوێكی‌ له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی زیره‌كی‌ پزیشكه‌كان و پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنۆلۆجیاوه‌ توانرا له‌ جێگای‌ چاوی كه‌سه‌كه‌ كامێرایه‌ك جێگیربكرێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانێت وێنه‌ی‌ پێبگرێت و ڤیدیۆی‌ پێ‌ تۆمار بكات كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ وایه‌رلێسه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ مۆبایله‌وه‌.
ئه‌م كامێرایه‌ ناوی ( Kickstarter)ه‌و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی‌ 15000$ ده‌بێت.



ئا: بڕوا عوسمان
س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق