2011-07-20

چین ته‌كنۆلۆجیایه‌ك بۆ پێشبینی كردنی كاره‌ساته‌كان داده‌هێنێت



چین به‌نیازه‌ تا ساڵی 2015 ته‌كنۆلۆجیایه‌كی نوێ دابهێنێت كه‌ بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ پێشبینیكردنی ڕوودانی كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا. ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تایبه‌تن به‌ فراونكردنی تواناكانی له‌ بواره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌ ڕوودانیان.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی حكومی ئاشكرابووه‌ كه‌ چین له‌دوای گه‌یشتن به‌م ته‌كنۆلۆجیایه‌ ده‌توانێت  به‌ماوه‌ی (15 بۆ 30) ده‌قیقه‌ به‌رله‌ڕوودانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای كاره‌ساتاوی ئاگاداركردنه‌وه‌ ده‌ربكات و زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ بخاته‌ به‌رده‌ستی (90%) هاوڵاتیانی.
ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه‌ كه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ كاره‌ساتی كه‌شوهه‌وا و زریان و ڕه‌شه‌با و گه‌رده‌لول ده‌گرێته‌وه‌ له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و له‌شێوه‌ی نامه‌ی نووسراودا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ چین هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا و ڕاداره‌كانی نه‌وه‌ی نوێی كه‌شناسی و سیستمه‌كانی كۆمپیۆته‌ر به‌مه‌به‌ستی وردی له‌ چاودێریكردنی كاره‌ساته‌كاندا.



س: ئاسوى ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق