كۆمپانیای فۆرد پلانی ئه‌وه داده‌نێت كه وێنه‌ی خۆی و به‌رهه‌مه‌كان و نرخه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا پته‌وتر بكات ئه‌ویش له‌ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیایه‌كی نوێوه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی به‌جۆرێك كه كه‌متر سووته‌مه‌نی به‌كاربه‌رن و په‌ره‌ش به بواری ده‌نگ و په‌یوه‌ندییه ده‌نگییه جێگیركراوه‌كانی ناو ئۆتۆمبیله‌كانی بدات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان كۆمپانیای فۆرد ئه‌م ته‌كنۆلۆجیایه بۆ (3) ملیۆن له ئۆتۆمبێله مۆدێل نوێیه‌كانی له ئه‌مریكای باكوور دابنێت وه‌ك زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ خستنه بازاڕییه‌وه بۆ فرۆشتن له ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2012دا.
سایتی ئۆتۆنیوز بڵاویكرده‌وه كه فۆرد گرنگترین گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانی به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ دروستكه‌رانی ئه‌لیكترۆنییاتدا ده‌ستنیشان ده‌كات به‌له‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی بخاته بازاڕه‌وه بۆئه‌وه‌ی پێشه‌نگ بێت له بواری ته‌كنۆلۆجیادا و بتوانێت ڕكابه‌ری كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا بكات وه‌كو كۆمپانیای ڤۆلكسڤاگن. هه‌روه‌ك كۆمپانیاكه له‌هه‌وڵدایه بۆ خستنه‌ڕووی نموونه‌ی نوێی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و تێكه‌ڵكراو له ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 2013دا.
س: ئاسوى ئايتى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق