بەپێی ڕاپرسیەك كە كۆمپانیای وان پۆڵ ی بەریتانی ئەنجامیداوە، لە سەدا 50ی دایكانو باوكان لەڕێگەی سایتی كۆمەڵایەتی فەیس بوكەوە چاودێری جموجوڵەكانی منداڵەكانیان دەكەن.
بەپێی هەمان ڕاپرسی كە لەنێو دوو هەزار خێزاندا ئەنجامدراوە، لەسەدا 11ی بەشداربوان دەڵێن، تەنها لەبەرئەوە فەیس بوك بەكاردەهێنن چاودێری منداڵەكانیان بكەن، لە سەدا 13 ش دەڵێن بە فەیس بوكی هاوڕێكانیانەوە دەچنە ناو سایتەكەوەو ئەو كارە ئەنجامدەدەن، چونكە زۆربەی منداڵەكان ئامادەنین هاوڕێیەتی دایكو باوكیان لە فەیس بوكدا قبوڵبكەن.
ئەو كۆمپانیایە دەڵێت، گەیشتۆتە ئەو ڕاستیەی ئەو دایكو باوكانەی ناتوانن لەفەیس بوكەوە چاودێری منداڵەكانیان بكەن، تەنها لەبەر ئەوەیە كە نازانن چۆن سایتەكە بەكاربهێنن، ئەگەر نا ئەوانیش هەمان كاریان ئەنجامدەدا.
س: تةلةفزيون و راديوى ناليا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق