دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دروست كردنی مۆبایلێكی نوێ ی كۆمپانیای گۆگڵ بڵاو كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه بۆی دروست ده‌كرێـت ، له‌سه‌ره‌تادا هه‌ردوو كۆمپانیا ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه به‌ڵام له ئێستا سامسۆنگ به‌فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه كه مۆبایله‌كه‌ی گۆگڵ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروست ده‌كرێـت.
كۆمپانیای سامسۆنگ له‌په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر هه‌ڵسا به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی سه‌رنج ڕاكێش و تێدا ده‌ڵێت : "مۆبایلی داهاتوومان كه بۆ كۆمپانیایگۆگڵه و ناوی Nexus Prime (نیكسوس پرایم) له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا دروست ده‌كرێـت و وه ده‌بێته یه‌كه‌م مۆبایلیش كه سیسته‌می ئه‌ندرۆید ڤێرژن 4.0 كاربكات.
بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی سامسۆنگ لێكدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه چونكه‌سامسۆنگ نیازی وابوو له‌گه‌ڵ بڵاوبنه‌وه‌ی ئایفۆن 5 ئه‌ویش بڵاو بكاته‌وه به ڵام له ئێستادا ده‌ڵێت كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ، ئه‌مه وای له سامسۆنگ كرد پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌واڵه‌كه‌یان بسڕنه‌وه.
س: كورديو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق